قەڵادزێ.. سێ کەس بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران


وێستگە نیوز-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین رایدەگەێنێت "هێزەکانیان سێ کەسیان بە تۆمەتی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان لە قەڵادزێ دەستگیرکردووە".

محەممەد فازڵ، وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەرین رایگەیاندەوە "هێزەکانی یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ بەهاوبەشی بنکەی ئاسایشی هێرۆ دوو تۆمەتباریان دەسگیرد، کەبڕی پێنج کیلۆگرام ماددەی هۆشبەریان لەجۆری کریستاڵ پێبووە و ویستوویانە لەوڵاتی ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی کوردستانی بکەن".

محەممەد فازڵ ئاماژەی بەوەدا "لە چالاکیەکی تری هێزەکانی بەشی ماددە هۆشبەرەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین بەهاوکاری یاریدەدەرێتی ئاسایشی قەڵادزێ کەسێکیان دەستگیرکردووە، کەبڕی ٣٠٠ گرام ماددەی هۆشبەری لە جۆرەکانی هێرۆین و کریستاڵی پێ بووە".

وتەبێژی ئاسایشی ڕاپەرین ئەوەشی وتووە "لەئێستادا بەپێی ماددە ١٤ی تایبەت بە ماددە هۆشبەرەکان لەیاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەو کەسانە کراوەتەوە".

هــ. ب


 

 


PM:12:02:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 940 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو