تەقینەوەیەک لەشاری کەرکوک رویدا


وێستگە نیوز-

پۆلیسی کەرکوک رایدەگەێنێت "تەقینەوە لە شارەکە رویداوە و بەهۆیەوە دوو کەس بریندار بووە".

کەمێک لەمەبەر عەمید ئەفراسیاو کامیل وتەبێژی پۆلیسی کەرکوک رایگەیاندوە "کاژێر 9:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 25-4-2019، بۆمبێکی دەنگی لەنێو گەراجی تازە( گەراجی تازە- کەرکووک) لە بازاڕی کەرکووک تەقیوەتەوە و لە ئەنجامدا کەسێک برینداربووە.

وتەبێژی پۆلیس ئاماژەی بەوەداوە "دوو کەس بەهۆی تەقینەوەکەی لە گۆڕەپانی پاسەکانی تازە - کەرکوک بریندار بووە و گەیاندراونەتە نەخۆشخانە".


 


AM:10:13:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2216 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو