سەرۆکی دەستەی مافی مۆرڤ: نه‌حكومه‌ت و نه‌دادگا هیچ كه‌س گوێ له‌من ناگرێت
وێستگە نیوز-
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤی کوردستان رایدەگەێنێت "نه‌حكومه‌ت، نه‌دادگا هیچ كه‌س گوێ له‌من ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی من كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم، ئەوانیش كه‌سی سه‌ربه‌خۆ قبوڵ ناكه‌ن ئەگەرحیزبی نه‌بێت و كه‌سی له‌پشت نه‌بێت هەر حسابت بۆ ناکەن".
زیا پتریۆس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە "دواكه‌وتنی پێكهێنانی حكومه‌ت پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و مافی ده‌نگده‌ره چونكه ئه‌گه‌ر بێینه‌وه سه‌ر ڕاستی نابێت به‌م شێوه‌یه درێژه بكێشێت پێكهێنانی حكومه‌ت و دواکەوتنی پێکهێنانی حکومەتیش سەرلمێنەری ئەوەیە کە ئەم حیزبانە باوەڕیان بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و دیمکراسیەت نییە،ئه‌گه‌ر ئه‌و حیزبانه بڕوایان به هه‌ڵبژاردن و دیموكراسی هه‌بوایه ده‌بوو ڕازی بن به ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن".
زیا پترۆس ئاماژەی بەوەدا "هه‌ر خودی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌موكوڕی ده‌قی "مه‌تاتی" تێدایه بۆ نمونه ده‌ڵێ ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی كه زۆرترین ده‌نگی هێناوه هه‌ڵده‌ستێت به پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڵام ده‌ڕوا له‌گه‌ڵ هه‌ندێك لایه‌نی تر له‌به‌ر بونی هێزه یا كۆنترۆڵكردنی ناوچه‌یه‌كه دێن ته‌وافوقی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن كه ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی مافی مرۆڤ و دیموكراسیه و ئه‌وەش پێشێلكردنی مافی ئه‌و ده‌نگده‌رانه‌یه كه‌چونه‌ته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان".
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مرۆڤ له‌هه‌رێمی كوردستان ئەوەشی وتوە "ده‌بێت لایه‌نه سیاسیه‌كان هه‌ر ئه‌و یاسایه‌ی خۆیان دایانناوه له‌په‌رله‌مان جێ به‌جێی بكه‌ن و كاری پێبكه‌ن، ئه‌م "ته‌وافوقه"ی ئێستا ده‌كرێت له‌سه‌ر بنه‌مای پله و پۆست كه پێكهێنانی حكومه‌تی له‌سه‌ر په‌ككه‌وتووه به‌ڕاستی ئه‌مه له‌زیانی هاوڵاتیانه ئه‌مه پێشێلكاری مافی مرۆڤه كه چه‌ند مانگه ئه‌م لایه‌نانه كۆده‌بنه‌وه و ناگه‌نه ئه‌نجام و شتی تر به‌دوایدا دێت هه‌ریه‌كه ده‌یه‌وێت گۆڵ له‌وی تر بكات ئه‌مه واتای ئه‌وه‌ی هیچ كام له‌و لایه‌نانه فكره‌ی ڕاسته‌قینه‌ی "ته‌وافوق"یان نیه ، وه ده‌بێت حیزبی براوه‌ش مافی كه‌مینه‌كان بپارێزێت له‌پێكهێنانی حكومه‌ت".
پتریۆس باسی له‌وه‌كرد" ئه‌م وڵاته پێویستی به"ته‌وافوق"ه چونكه به‌بێ هیچ كام له‌و دوو حیزبه به‌ڕێوه‌ناچێت، هێزی چه‌كدارییان هه‌یه له‌هیچ وڵاتێك نیه حیزب هێزی چه‌كداری هه‌بێت هێزی 70 و 80یه به‌سه‌ر پارتی و یه‌كێتیدا دابه‌ش بوون، هێز و ده‌سه‌ڵات و چه‌ك و پاره‌یان هه‌یه، به‌یانی هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌نێوانیان ڕووبدات ده‌بێته شه‌ڕی ناوخۆ، ڕاسته "ته‌وافوقه‌كه" باشتره به‌ڵام نابێت ئه‌مه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ریه‌كه "موراوه‌غه" له‌وی تر بكات بۆ ئه‌وه‌ی زیاتر پۆست وه‌ربگرێت زیاتر ده‌سه‌ڵاتدار بێت ، قه‌یناكه "ته‌وافوق" ده‌كه‌ن به‌ڵام ده‌بێت به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنیش ڕازی بن".
زیا پتریۆس ئاشکرایکرد "یاسا ده‌ستی ئێمه‌ی به‌ستوه ته‌نها كارمان بووە بە چاودێری كردن و به‌به‌ڵگه كردن،كاری ئێمه وه‌ك ده‌سته‌كه‌مان بریتیه له‌نوسینی ڕاپۆرت و یاداشت و نوسینی پێشێلكارییه‌كان به‌ڵام خۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م وڵاته نه له‌ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ نه ڕێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ناگرن، ئه‌گه‌ر وانه‌بوایه ئێستا حاڵمان به‌م حاڵه نه‌ده‌بوو، جا هه‌ندێك له‌و تێبینیانه وه‌رده‌گیرێت هه‌ندێكیش ئه‌گه‌ر له‌به‌رژره‌وه‌ندی حیزبه‌كان نه‌بێت هه‌ر فه‌رامۆشی ده‌كه‌ن".
زیا پتریۆس ئه‌وه‌شی وت" هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ هه‌مووی بۆته حیزبی ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م ده‌سه‌ڵات و حیزبانه نەبێت، ناتوانێت قسه‌ش بكات و هه‌زار شتی بۆ دروست ده‌كه‌ن تەنانەت ئێستا نه‌حكومه‌ت، نه‌دادگا هیچ كه‌س گوێ له‌من ناگرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌سێكی سه‌ربه‌خۆم، له‌وڵاتانی وه‌ك ئێمه نه‌ك هه‌ر كوردستان له‌عیراق و ڕۆژه‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕادت فكره‌ی سه‌ربه‌خۆبوون هه‌ر قبوڵ ناكه‌ن حیزبی نه‌بێت و كه‌سی له‌پشت نه‌بێت وه له‌كه‌مینه‌كانیش به‌تایبه‌ت له‌كریستیان بێت وه‌ك من "به‌خوا"هه‌ر گوێی لێناگرن هه‌زار شتی-شی بۆ دروست ده‌كه‌ن و "ئه‌سڵه‌ن" گوێت" بۆ ناگرن، ده‌بێت ئێمه گوێ له‌وان بگرین چونكه مه‌سیحیه‌كان به یاسا كارده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌وان نایانه‌وێت".
AM:09:46:25/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1168
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت