مژدە مەحمود: کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەى شادى نەوزاد لەسەر داوای سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە

‌مژدە مەحمود

​ وێستگە نیوز-
پەرلەمانتارێکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ رایدەگەێنێت "بەستنى کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکەى دوو پەرلەمانتارەکەى نەوەى نوێ بەپێداگریی سەرۆکایەتى پەرلەمان کراوە و لەو کاتەشدا دەرگا لەسەر پەرلەمانتاران داخراوە".

مژدە مەحمود پەرلەمانتارى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانی کوردستان بە ئێن ئاڕ تى راگەیاندوە "لەکاتى کۆنگرەى رۆژنامەنوسیەکەى شادى نەوزاددا، ویستویانە بچنە شوێنى کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکە بۆ قسەکردن لەگەڵ ئەو دوو پەرلەمانتارە، بەڵام لەلایەن پۆلیسى پەرلەمانەوە رێگریان لێکراوە".

مژدە مەحمود  ئاماژەی بەوەداوە "پۆلیسى پەرلەمان پێیان وتوون بەفەرمانى سەرۆکایەتى پەرلەمان دەبێت کۆنفرانسە رۆژنامەنوسییەکە لەکاتى خۆیدا بکرێت".

ئەو پەرلەمەنتارەی نەوەی نوێ وتیشی "بۆ یەکەمجارە ئەو هێزە زۆرەیان لە پەرلەمانى کوردستان بینیوە کە بڵاوەى پێکرابێت و بەشێوەیەکى نەشیاو رووبەڕوویان بوونەتەوە".

پەرلەمنتارەکەی نەوەی نوێ ئەوەشی وتوە "ئەو هێزەى لە پەرلەمان بڵاوەیان پێکراوە، پاڵیان بە سیپان ئامێدی پەرلەمانتاری نەوەى نوێوە ناوە و بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵەیان لەگەڵ کردووە".

ئەمەش لە کاتێکدایە ، کە دوێنێ، چوارشەممە شادى نەوزاد پەرلەمانتارى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان ڕایگەیاند،"لەلایەن گروپیکی ناو نەوەی نوێوە هەرەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەی ڤیدۆيی ساختەکراویان لێدەکرێت" و  وتیشی، "سکاڵا لەسەر شاسوار عەبدولواحید سەرۆکى جوڵانەوەى نەوەى نوێ تۆماردەکەین".

هـ،ڕ


AM:09:03:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو