چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێ لە لایەن هێزێکی ئاسایشەوە دەستگیرکران


وێستگە نیوز-
هێزێکی ئاسایش چەند خۆبەخشێکی نەوەی نوێیان لەشاری سلێمانی دەستگیرکردووە.


بەپێی زانیارییەکانی وێستگەنیوز "درەنگانێکی شەوی رابردو لەچەند گەڕەکێکی شاری سلێمانی هێزێکی ئاسایش ژمارەیەک خۆبەخشێکی نەوەی نوێیان دەستگیرکردووە".

وێستگەنیوز ئەوەشی زانیوە "هێزەکەی ئاسایش چونەتە گوندی ئەڵمانی و لەوێش ژمارەیەک کەسیان دەستگیرکردوە کە خۆبەخشی نەوەی نوێ بون".

کەسوکاری ئەو خۆبەخشانە باسیان لەوەکردوە "کوڕەکانیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی سلێمانییەوە 
دەستگیرکراون و بەبێ ئەوەی هیچ هۆکارێک رون بکەنەوە".

دەربارەی هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو خۆبەخشانە وێستگەنیوز پەیوەندی کرد بە وتەبیژی پۆلیسی سلێمانییەوە بەڵام وەڵامی پەیوەندییەکەیان نەدایەوە.





AM:08:50:25/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو