رووداوێكی هاتوچۆ ژماره‌یه‌ك برینداری لێكه‌وته‌وه
وێستگه نیوز ـ هه‌ستیار
لە رووداوێکی ھاتوچۆدا لە سنوری پارێزگای ھەڵەبجە، هه‌شت كه‌س برینداربوون، پۆلیسی ھەڵەبجەش روونكردنه‌وه ده‌دات.
به‌رزان عوسمان، وته‌بێژی پۆلیسی ھەڵەبجە بە وێستگه نیوزی راگه‌یاند: ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەنزیک گوندی خارگێڵان لە پارێزگای ھەڵەبجە رووداوێکی ھاتوچۆ لە نێوان پاسێک و ئۆتۆمبێلێکی جۆری كیای سیراتۆ روویدا.
وتیشی: "پاسەکە خوێندکارانی تیادا بووە کەبەمەبەستی گەشت و سەیران چوبونە دەرەوەو لە رێگەی ھاتنەوەیان توشی رووداوەکە بوون، تیایدا هه‌شت کەس بریندار بوون".
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ڵه‌بجه راشیگه‌یاند: "بریندارەکان چواریان خوێندکارن و سێ لەبریندارەکانیش مامۆستان و شۆفێری پاسەکەش بەسەختی بریندارە".
PM:11:19:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت