په‌كه‌كه له هه‌رێم هێرشی كرده‌سه‌ر سوپای توركیا
وێستگه نیوز –
میدیاكانی نزیك له پارتی كرێكارانی كوردستان رایانگه‌یاند كه گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان هێرشیان كرده‌سه‌ر سوپای توركیا و له ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی تورك كوژران و برینداربوون.
ئاژانسی فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ی نیسانی 2019، گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان له گردی كه‌ڤۆرت له سیده‌كان له هه‌رێمی كوردستان چالاكییان له دژی سه‌ربازانی سوپای تورك ئه‌نجامدا.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به پێی زانیارییه‌كان له چالاكییه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك سه‌ربازی سوپای تورك كوژراون و برینداربوون، به‌ڵام ژماره‌كه‌یان به ته‌واوی نازانرێت".
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه له ماوه‌یه‌كی نزیكدا هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل "هه‌په‌گه" له‌باره‌ی ئه‌و چالاكیه‌وه راگه‌یه‌ندراوێك بڵاوبكاته‌وه.
دوای شكستهێنانی پرۆسه‌ی ئاشتی نێوان پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومه‌تی توركیا له حوزه‌یرانی 2015دا شه‌ڕ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی له‌نێوان هه‌ردوولادا ده‌ستیپێكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی په‌كه‌كه له‌و ماوه‌یه‌دا 900 سه‌رباز و پۆلیسی تورك كوژراون، لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا رایگه‌یاند كه له‌و ماوه‌یه‌دا "زیاتر له 10 هه‌زار ئه‌ندامی په‌كه‌كه كوژراون".
PM:09:40:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3460
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت