قوباد تاڵه‌بانی: تاوانی بۆردومانی قه‌ڵادزێ هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت
قوباد تاڵه‌بانی
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه بۆردومانی قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تاوانێكه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به‌بۆنه‌ی یادی بۆردوومانی قه‌ڵادزێ رایگه‌یاند كه "45 ساڵ به‌سه‌ر بۆردومانی قه‌ڵادزێ له‌لایه‌ن رژێمی به‌عسه‌وه تێپه‌ڕی، تاوانێك كه هه‌رگیز له‌بیر ناكرێت".
قوباد تاڵه‌بانی ده‌ڵێت: "قه‌ڵادزێ به‌رده‌وام مه‌ڵبه‌ندی شۆڕش و قوربانیدان بووه".
جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه "هه‌ربۆیه ئه‌ركی حكومه‌ته به‌خزمه‌ت و ئاوڕلێدانه‌وه برینه‌كانی ساڕ‌ێژ بكات".
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2019 چل و پێنج ساڵی تەواو به‌سه‌ر بۆردومانه‌كه‌ی شاری قه‌ڵادزێ و 32 ساڵ به‌سه‌ر ڕاپه‌ڕینه‌كه‌ی شاری قه‌ڵادزێ تێده‌په‌ڕێت.
کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانیی ساڵی 1974 چەند فڕۆکەیەکی ڕژێمی بەعس، بەشێک لە زانکۆ سلێمانی کە ئەوکات لە قەڵادزێ بوو بۆردومان کرا کە بووە هۆی شەهید بوونی 134 کەس و 150 کەسیش بریندار بوون وز یاتر لە 200 خانووش ڕووخێندران و زۆرینەی شەهید و بریندارکان خوێندکاران بوون.
دانیشتوانی قەڵادزێ دوای هەشت ساڵ لە رووداوی بۆردومانی شارەکەیان لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە، لە 24ی نیسانی 1982بۆ یەکەمجار ڕاپەڕین و بە توندی لەلایەن حکومەتەوە سەرکوت کران.
PM:07:26:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3144
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت