نووسینگه‌ی‌ سیستانی‌ ئیمساكیه‌ی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ بڵاوكرده‌وه‌


وێستگه‌ نیوز ـ
نووسینگه‌ی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عیراق ئیمساكیه‌ی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ شاره‌كانی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌ كه‌ چاوه‌ڕوان ده‌كرێت رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 7ی‌ ئایار یه‌كه‌م رۆژی‌ ره‌مه‌زان بێت.

پێگه‌ی‌ ئایه‌توڵا عه‌لی‌ سیستانی‌ مه‌رجه‌عی‌ باڵای‌ شیعه‌كانی‌ عیراق ئیمساكیه‌ی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ داهاتووی‌ شاره‌كانی‌ عیراق و هه‌رێمی‌ كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ ئیمساكییه‌كه‌، رۆژی‌ سێشه‌ممه‌ 7ی‌ ئایاری‌ 2019 یه‌كه‌م رۆژی‌ مانگی‌ ره‌مه‌زانی‌ 1440ی‌ كۆچی‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ك ئه‌گه‌ر مانگه‌كه‌ 30 رۆژ بێت، رۆژی‌ پێنجشه‌ممه‌ 6ی‌ حوزه‌یران یه‌كه‌م رۆژی‌ جه‌ژنی‌ ره‌مه‌زان ده‌بێت.

پێشتر نه‌به‌ز ئیسماعیل، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند:  رۆژی چواری ئایاری 2019، كه‌ ده‌كاته‌ ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتووتر لیژنه‌ی بینینی مانگ له‌هه‌رێمی كوردستان داده‌نیشێت بۆ دیاریكردنی یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆز.

وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف وتی: "به‌وپێیه‌ی لیژنه‌كه‌ ئێواره‌ی چواری مانگ داده‌نیشێت، كه‌واته‌ مانگی پیرۆزی ره‌مه‌زان یان رۆژی پێنجی مانگه‌ یان شه‌شی مانگ".


PM:06:18:24/04/2019








ئه‌م بابه‌ته 5576 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو