له نزیك شاری كامیاران پێكدادان له نێوان سوپای پاسداران و ژمارهیهك چهكدار روویدا
بەرزاییەکانی چیای شاهۆ لە کامیاران
وێستگه نیوز ـ
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی نیسانی 2019، لە بەرزاییەکانی شاهۆ و لە نزیک شاری کامیاران تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران و سوپای پاسداران روویداوه و كوژراو و بریندار ههیه.
بهپێی زانیارییهكان رۆژی چوارشەممە 24ی نیسانی 2019، لە بەرزاییەکانی شاهۆ و نزیک گوندی تەنگیوەر، تێکهەڵچوونێکی چەکداری لە نێوان ئەندامانی یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکومەتی ئێران و سوپای پاسداران رووی داوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە ماڵپهری هەنگاوی راگەیاندووه: لە ئەنجامی ئەم تێکهەڵچوونەدا چەندین ئەندامی سوپا کوژرا و بریندار بوون.
هەرچەند لایەنەکانی ئەم تێکهەڵچوونە بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، بەڵام میدیاکانی ئێران و هیچ کام حزبە کوردستانیەکان هەواڵی ئەم تێکهەڵچوونەیان بڵاونەکردوەتە و بەرپرسیارەتیان لە ئەستۆ نەگرتووە.
لەلایەکی دیکەوە سوپای پاسداران لە ناوچە کامیاران بە بڵاوکردنەوەی راگەیەندراوێک داوای لە هاوڵاتیانی دانیشتووی شاهۆ کردووە بە زووترین کات ناوچەکە چۆڵ بکەن و هاتوچۆی قەدەغە کردووە.
هــ. ر
PM:05:39:24/04/2019
ئهم بابهته 1460
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت