وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران: بڕیاری داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ده‌ست سوپادایه
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف
وێستگه نیوز -
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران رایگه‌یاند كه بڕیاری داخستنی گه‌رووی هورمز له‌ده‌ست وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا نییه و له ده‌ست سوپای وڵاته‌كه‌یدایه.
به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له رۆژی دیپلۆماسی بۆ ئاشتیی و فره‌لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی كه له ئه‌نجوومه‌نی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران سه‌ردانی شاری نیویۆركی كرد.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی كه ئایا دژبه هه‌وڵه‌كانی ئه‌مریكا كه هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانی كردووه‌ته ئامانج، گه‌رووی هورمز داده‌خه‌ن یان نا وتی: "من بۆچوون دیاریی ناكه‌م بۆ بژارده سه‌ربازییه‌كان، ئه‌وه سوپا ده‌بێت بڕیار له‌و بابه‌ته‌دا بدات".
وتیشی: "وتمان كه ئێران سه‌قامگیری هه‌رێمیی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ده‌پارێزێت. ده‌بێت سه‌قامگیری هه‌رێمیی و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی بۆ هه‌مووان بێت. به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران له‌گه‌ڵ پاراستنی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه و ده‌بێت سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان بێت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختی له‌وه كرده‌وه ئه‌مریكا هۆكاری سه‌ره‌كی ناسه‌قامگیری ناوچه‌كه‌یه.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا عه‌می عه‌لی ره‌زا، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی له سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند كه "ئه‌گه‌ر رێگری له به‌كارهێنانی گه‌روی هورمز له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه بكرێت، ئه‌وا تاران ئه‌و رێڕه‌وه ئاوییه داده‌خات".
سه‌باره‌ت به كۆتاییهاتنی واده‌ی لێخۆشبونه‌كه‌ی ئه‌مریكا له‌و وڵاتانه‌ی كه نه‌وتی ئێران ده‌كڕن، فه‌رمانده‌ی هێزی ده‌ریایی سوپای پاسداران راشگه‌یاندوه: لێخۆشبونه‌كان به‌رده‌وام بن یان كۆتاییان پێ بێت، هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران ناگاته سفر.
رۆژی دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند له 2ی ئایاری 2019ه‌وه، هه‌ر وڵاتێك له‌و 8 وڵاته‌ی له كڕینی نه‌وتی ئێران به‌خشرابوو، به‌رده‌وام بێت له كڕینی نه‌وتی ئێران، ده‌بێت رووبه‌ڕووی سزاكانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ببنه‌وه.
كۆشكی سپی له‌زاری تره‌مپ رایگه‌یاندوه كه مه‌به‌ست له بڕیاره‌كه وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێرانه به ته‌واوه‌تی و نه‌هێشتی سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی ئێرانه، هاوكات له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند: "هه‌ر وڵاتێك نه‌وتی ئێران بكڕێت، سزا ده‌درێت".
به‌ڕێگریكردن له فرۆشتنی نه‌وتی ئێران، بڕی یه‌ك ملیۆن به‌رمیلی رۆژانه له بازاڕه‌كاندا كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكردوه كه نرخی نه‌وت زیاتر به‌رزببێته‌وه.
بۆ رێگریكردن له كورتهێنانی نه‌وت له بازاڕه‌كاندا، پۆمپیۆ وتی: "له‌گه‌ڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانمانی وه‌ك سعودیه و ئیمارات رێككه‌وتوین تاكو كورتهێنانی بازاڕه‌كان پڕبكرێنه‌وه".
له مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2018، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی نێوان ئێران و شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه‌ی جیهان كشایه‌وه كه له ساڵی 2015 و له سه‌رده‌می باراك ئۆبامادا واژو كرابوو.
دوای كشانه‌وه‌كه ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی كاتی له 8 وڵاتی جیهان خۆش بوو تا بۆ ماوه‌ی 6 مانگ به‌رده‌وام بن له كڕینی نه‌وتی ئێران، ئه‌و وڵاتانه‌ش بریتی بوون له: چین و هندستان و ژاپۆن و كۆریای باشور و تایوان و توركیا و ئیتاڵیا و یۆنان.
PM:05:09:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت