په‌رله‌مانتارێك دزینی پاره‌یه‌كی زۆری قوسه‌ی سه‌دام حسێن ئاشكرا ده‌كات
سەدام لەگەڵ عودەی و قوسەی
وێستگه نیوز –
په‌رله‌مانتارێكی عیراق رایگه‌یاند كه پاریه‌كی زۆری قوسه‌ی كوڕی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق له پارێزگای سه‌ماوه‌ی باشووری عیراق دزراوه.
عه‌بدولئه‌میر ئه‌لدبی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر (كه له‌لایه‌ن تویته‌ره‌وه به‌ره‌سمی نه‌ناسراوه) نووسیویه‌تی: "له‌لایه‌ن قوسه‌ی سه‌دام حسێنه‌وه زیاتر له 200 ملیۆن دۆلار له گرتووخانه‌ی نوگره سه‌لمان له پارێزگای سه‌ماوه كرابووه ژێر زه‌وییه‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌ڵێت: "ئه‌و پاره‌یه له‌لایه‌ن گروپێكی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دزراوه"، داواشی له فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق كرد كه لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌په‌له له‌و رووداوه ده‌ستپێبكات.
قوسه‌ی كوڕه بچووكی سه‌دام حسێن سه‌رۆكی پێشووتری عیراق بووه و كه ئه‌گه‌ر به‌عس هه‌ره‌سی نه‌هێنایه له‌گه‌ڵ عوده‌ی براگه‌وره‌ی ده‌بونه جێگره‌وه‌ی سه‌دام.
عوده‌ی
و قوسه‌ی له مانگی ته‌مموزی 2003 له شاری موسڵ به ده‌ستی ئه‌مریكییه‌كان كوژران، ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌و ماڵه‌ی خۆیان تێدا حه‌شار دابوو، هه‌واڵی لێدان و دواتر له گۆڕستانێك له نزیك تكریت به‌خاك سپێردران، هه‌ر له‌و شه‌ڕه‌شدا كوڕه‌كه‌ی عوده‌ی به‌ناوی مسته‌فا كه ته‌مه‌نی 14 ساڵ بوو كوژرا.
PM:04:23:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 19636
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت