دایكێكی دووگیان كۆتایی به‌ژیانی هێنا
وێستگه نیوز -
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه ئافره‌تێكی خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شت كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا و دواتر ده‌ركه‌وت كه دوو گیان بووه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه كه ئێواره‌ی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن 31 ساڵ خه‌ڵكی سه‌رده‌شت به ناوی "مه‌عسوومه بریاجی" به هۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه خۆی هه‌ڵواسیوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له بنه‌ماڵه‌ی بریاجی به رێكخراوی هه‌نگاوی راگه‌یاند كه "مه‌عسوومه دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی به ناوی "ئه‌میر عه‌بدوڵازاده" بووه‌ته ده‌مه‌قاڵێی، له‌ماڵی خۆیاندا خۆی هه‌ڵواسیوه.
رێكخراوه‌كه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "مه‌عسوومه دووگیان بووه و منداڵه‌كه‌شی له‌بار چووه و دایكی منداڵێكی ته‌مه‌ن 7 ساڵیش بووه".
PM:03:42:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 7776
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت