پیاوێك له ناوه‌ڕاستی به‌غدا خۆی سوتاند
وێستگه نیوزـ
چه‌ند شایه‌تحاڵێك رایانگه‌یاند كه پیاوێك له ناوه‌ڕاستی شاری به‌غدا و له‌ناو فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومی ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و خۆی سوتاندوه.
به‌پێی میدیا عیراقییه‌كان و وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان، پیاوه‌كه ته‌مه‌نی سه‌روو 50 ساڵ بووه و له‌وكاته‌دا كه له فه‌رمانگه‌ی دامه‌زراوه زیندانییه‌كان له ناوچه‌ی جادریه-ی به‌غدا بووه، خۆی سوتاندوه و دواتر به گڕه‌وه هاتوه‌ته ده‌ره‌وه.
به‌ڵام سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی عیراق ده‌ڵێن كه پیاوه‌كه له نزیك كافتریایه‌ك له‌ناوچه‌ی جادریه خۆی سوتاندوه و روداوه‌كه له‌ناو فه‌رمانگه‌كه‌دا نه‌بووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه شایه‌تحاڵه‌كان وتویانه كه فه‌رمانبه‌ران و ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كه‌یان كردوه به هانای پیاوه‌كه‌وه چوون و ئاگره‌كه‌یان كوژاندوه‌ته‌وه و دواتر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یان كردوه.
به‌پێی ئاماره‌كانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عیراق به‌تایبه‌ت كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له عیراق، له‌ماوه‌ی چاره‌كی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا، 132 كه‌س له عیراق جگه له هه‌رێمی كوردستان، خۆیان كوشتوه.
PM:01:31:24/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت