بەرپرسێکی پێشوی گۆڕان: ئێستا نما و چیا لە سەروو هەموو دەسەڵاتەکانەوەن و ئەوان بریاردەرن
وێستگەنیوز-
بەرپرسێکی باڵای گۆران کە ئێستا
دەستی لەکارکێشاوەتەوە دەڵێت "کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا لەسەر رێبازەکەی
باوکیان نەماون و هەموو شتێکیان کۆنتڕۆڵ کردوە بۆ خۆیان و ئەوان لەجیگای خانەی
راپەڕاندن و جڤاتی گشتی و نیشتیمانیش بڕیار دەدەن".
محهممهد حهمید ئهندامی دهسلهكاركێشاوهی
جڤاتی نیشتمانی بزوتنهوهی گۆڕان و کە هاوکات لێپرسراوی پێشوی مهكۆی بزوتنهوهی گۆڕان بو لهموسڵ ، لە چاوپێکتنێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا هۆکاری
نیگەرانییەکانی و هەروەها هۆی دەستلەکارکیشانەوەکەشی لە بزوتنەوەی گۆڕان ئاشکرا
دەکات.
محهممەد حەمید ئهندامی پێشوی جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاندوە "هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەم بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئێمە وەک
بزوتنەوەی گۆڕان پێشتر پەیامێکمان هەبوو کە خەڵکی جیاواز و لایەنەکانی تر بوین
بەڵام کە سەرکردایەتی گۆڕان لەو پەیامە لایدا لەدوای کۆچی دوایی کاک نەوشیروان
تەنانەت نەک هەر لەو پەیامە لایدا بەڵكو سەرکردایەتیەکەی "ترسنۆک" و
"بێ توانا" بوون نەیانتوانی لەسەر ڕێبازەکەی کاک نەوشیروان بەردەوام بن
بۆیه دهستمان لهكاركێشایهوه".
محهممەد حەمید ئاماژەی بەوەداوە
"بەشێکی ئەو تۆمەتانەی کە بۆم دروست کراوە دوای دەستلەکارکێشانەوە لە گۆڕان
پەیوەندی هەیە بەو کێشە و ململانێ نیوخۆییەی ئێستا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان هەیە کە
ململانێکی زۆری نێوخۆیی هەیە لەناو بزوتنەوەکە هەم بە ئاشکرا هەم بەنهێنی، تەنانەت
ململانێکان لەناو جڤاتی نیشتمانی و خانەی ڕاپەڕاندن هەیە، بەشێک لە ئەندامانی
جڤاتی نیشتمانی بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن دەنگ بدەن بۆ چونە ناو حکومەت بە پۆست و پلە
ڕازیکران، ئەگەرنا لەناو بزوتنەوەی گۆڕان زۆرینەی جڤاتی نیشتمانی دژی چونە ناو حکومەت
بوون هەتا برادەرانی خانەی ڕاپەڕاندن و ئەوانەی لە پشتەوە وەک سێبەر کاردەکەن
لۆبیان کرد لەناو جڤاتی نیشتمانی کە پشتیوانی کۆبکەنەوە بۆ ئەوەی گۆڕان بچێتە ناو
حکومەتەوە."
محهممەد حەمید ئەوەشی وتووە "ئێستا گۆڕان بەتەواوی بۆتە بنەماڵەیی لەسەرو ڕێکخەری گشتی و خانەی ڕاپەڕاندن
و جڤاتی نیشتمانیەوە "کوڕەکانی کاک نەوشیروان" بڕیار دەدەن و بهبنهماڵهیی
بوون لهناو بزوتنهوهی گۆڕان چهسپیووه تەنانەت بۆیه كوڕهكانی كاك نهوشیروان و ههندێك لهوانهی خانهی ڕاپهڕاندن و وه ههندێكیش
لهوانهی جڤاتی نیشتمانی كه "سیڤییان" پڕكردۆتهوه بوونه هۆكاری ئهوهی
گۆڕان لهحكومهت بهشداری بكات، ئەگەر نا زۆرینەی ئەندامانی هەردوو جڤاتەکە رازی نەبون."
لهوهڵامی ئهو پرسیارهی کە كوڕهكانی كاك نهوشیروان بهنیازی پۆستی حوكمی نین بۆچی دهڵێیت ئهوان بڕیاری بهشداری
كردن لهحكومهتیان داوه و ئهوانهی بهتهمای پۆستن؟ ئەو بەرپرسە
دەستلەکارکێشاوەیەی گۆڕان وتویەتی "باجارێ چاوهڕێ بكهین ئهگهر پڕۆژهكانی
گۆڕان لهحكومهت جێ بهجێ كرا ئهوا بۆ ئهوه چونه حكومهت ئهگهر واش دهرنهچوو
وهك جاری پێشوو ئهوا بۆ بهرژهوهندی خۆیان چونه ناو حكومهت، ههرخۆی ئهوكاتهی
كه كاك نهوشیروان كۆچی دوایی كرد لهگهڵ ههندێك لهو برادهرانهی دركیان بهباتهكه
كرد داوامانكرد كوڕهكانی كاك نهوشیروان یا بێنه ناو خانهی ڕاپهڕاندن یا جڤاتی
نیشتمانی تا لهنزیكهوه لهناو بڕیارهكه بن نهك له پشتهوه بڕیار لهسهر
جڤاتی نیشتمانی و خانهی ڕاپهڕاندن بسهپێنن."
ئەو بەرپرسەی دەستەلەکارکێشاوەیەی گۆڕان وتویەتی
"خۆم کۆنترین ئەندامی جڤاتی نیشتیمانیم زۆرترین شارەزایم هەیە بۆ سێ خول
ئەندام بووم لەسەردەمی کاک نەوشیروان جڤاتی نیشتمانی باشترین جڤات بوو کاک
نەوشیروان دەسەڵات و بڕیاری دابووە دەست جڤاتی نیشتمانی ئازادبوو، بواری زۆری
بەهەموو هەڵسوڕاوان و ئەندامانی جڤات درابووە دەست جڤات، بیرکردنەوە ئازادتر بوو
کە بڕیارەکان ئازادانە بدرێت و زۆرینە و کەمینە لەناو جڤاتی نیشتمانی بخوات،
سەرچاوەی یەکلایکردنەوەی بڕیارەکان بێت بەڵام دوای کاک نەوشیروان دەست وەردانێکی
زۆر لەناو جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان هەبوو کە گۆڕان بەو ئاڕاستە خراپەدا بڕوات."
ناوبراو وتوشیەتی" بەدڵنیایی
کوڕەکانی کاک نەوشیروان ئێستا هەیمەنەیان بەسەر بزوتنەوەکە و خانەی ڕاپەڕاندندا
هەیە، ئەگەر ئەوان "ڕا"یان لە شتێک نەبێت ئەوا خانەی ڕاپەڕاندن و جڤاتی
نیشتمانی ناتوانن بە ئاقارێکی تر بڕیاربدەن ئەگەر دەستوەردان نەبووایە ئەوا لەناو
جڤاتی نیشتمانی کەسی زۆرباش هەن کەدەیانتوانی بزوتنەوەکە لەسەر بەرنامەكهی کاک
نەوشیروان بەردەوامی پێبدەن بەڵام ئێستا ئەو کەسە باشانە بونەتە کەمینە لەناو جڤاتی
نیشتمانی، بۆیە لەوانەیە بەدەر لەکاک نەوشیروان خەڵکی تر لەدەرەوەی بزوتنەوەکە
هەڵسوڕاوبوون کەلەگەڵ کوڕەکانی کاک نەوشیروانن دۆستی ئەوان بوون ئەو سیاسەتە خراپە
پەیڕەو دەکەن بۆ دورخستنەوەی من و بەدەیان و سەدانی دیکە."
محەمەد حامید باسی لەوەکردوە ""ئێستا کوڕەکانی "نەوشیروان مستەفا"لەسەر ڕێبازەکەی
"باوکیان"ناڕۆن، چونکە لەسەردەمی کاک نەوشیروان بزوتنەوەی گۆڕان
بزوتنەوەیەک بوو خەڵک هەرهەمووی چاوەڕێی ئومێدی لێدەکردن بزوتنەوەیەکی زۆر بەهێز
بوو کاریگەری هەبوو تەنانەت ئەگەر نەوشیروان مستەفا ماوەی هەفتەیەک زیاتر وتاری سیاسی
هەبوایە خەڵک چاوەڕێی دەکرد بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان (دە) بەیاننامە
لەسەعاتێکدا دەربکات کەس گوێی لێناگرێت، ئەوەی بزوتنەوەی گۆڕانی ئێستا و بزوتنەوەی
گۆڕانی ئەوکات سەردەمی کاک نەوشیروان، کە پێشەنگی ئۆپۆزسیۆن بوو لایەنەکانی تر
دوای سیاسەتەکانی دەکەوتن بەڵام ئێستا بزوتنەوەی گۆڕان بۆتە پێشەنگی ئەوەیە
کەخەڵکێکی لێی ناڕازیە، پێشەنگی ئەوەیە کە لەگەڵ پارتی و یەکێتی حکومەتێکی خراپ
دروست بکەن کە نەتوانن لەم دۆخەی کوردستان و ناوچەکە پێشەنگی خەڵک بکەن."
هــ.
ب
AM:09:52:24/04/2019
ئهم بابهته 2764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت