پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆ: له چه‌ند رۆژی داهاتودا دۆسیه‌ی گه‌وره‌ی گه‌نده‌ڵی ئاشكرا ده‌كه‌ین
جەمال ئەسەدی
وێستگه نیوزـ
پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق به‌ڵێنیدا ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران داڵده بدات روبه‌ڕوی لێپرسینوه‌ه‌ی یاسایی بكه‌نه‌وه، ئاشكراشیكرد كه چه‌ند رۆژی داهاتوو ئاشكراكردنی دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی گه‌وره به‌خۆوه ده‌بینێت.
جه‌مال ئه‌سه‌دی، پشكنه‌ری گشتیی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردوه سه‌رجه‌م پشكنه‌ران پابه‌ندن به‌كاركردن به فه‌رمانی یاسایی ژماره 57 و هه‌ر به‌و فه‌رمانه‌ش سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كان ده‌توانن پشكنه‌رانی گشتی له حاڵه‌تی گه‌نده‌ڵیی ناو فه‌رمانگه‌كانیان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
ئه‌سه‌دی رونیكردوه‌ته‌وه كه فه‌رمانی ژماره 57 پشكنه‌رانی گشتیی ده‌ست واڵا كردوه بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ی ئیداری له‌گه‌ڵ هه‌ر گومانلێكراوێك كه گه‌نده‌ڵیی كردبێت یان سه‌رپێچیی له یاسا كردبێت، ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ده‌ست واڵاشه بۆ لێكۆڵینه‌وه له سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی وه‌زاره‌ت هه‌ر له به‌رپرسی وه‌زاره‌ته‌كه‌وه تا بریكاره‌كان و به‌ڕێوه‌به‌ره‌گشتییه‌كان ئه‌گه‌ر پێویست بكات.
به‌وته‌ی ئه‌سه‌دی، شه‌ڕی دژبه گه‌نده‌ڵی پێویستی به‌یه‌كخستنی هه‌وڵه‌كانه، عیراقیش له به‌رده‌م دۆخێكدایه كه جێگه‌ی بۆ گه‌نده‌ڵه‌كاران نییه، حكومه‌ت و ده‌زگاكانی چاودێریش سورن له‌سه‌ر وه‌شاندنی گورزی توند له سه‌رچاوه‌كانی گه‌نده‌ڵی.
وتیشی: له چه‌ند رۆژی داهاتودا دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی گه‌وره ئاشكرا ده‌كه‌ن و تێوه‌گلاوانیش له‌و دۆسیانه ره‌وانه‌ی دادگا ده‌كه‌ن.
PM:06:41:23/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1592
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت