ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان: كرێكاره‌ ئێرانییه‌كان بێ ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ عیراق


وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عیراق ئاشكرایكرد كه‌ كرێكارانی ئێران به‌بێ ره‌زامه‌ندیی فه‌رمی ده‌په‌ڕنه‌وه‌ عیراق، لایه‌نی ئێرانیش له‌و حاڵه‌ته‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌.

كازم عقابی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ به‌غدا و تاران رێككه‌وتون له‌سه‌ر توندكردنی رێوشوێنه‌كان بۆ رێگریكردن له‌ دزه‌كردنی كه‌لوپه‌ل و كاڵای قه‌ده‌غه‌كراو بۆ عیراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌رپێچییه‌كان هه‌ر دوباره‌ ده‌بنه‌وه‌.

وتیشی تاران و به‌غدا رێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌ردانێك و سازكردنی كۆبونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و له‌مپه‌رانه‌ی له‌به‌رده‌م هاتوچۆی ده‌روازه‌ سنورییه‌كاندان.

كازم عقابی ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له‌ رۆژی 15ی ئایاری داهاتوه‌وه‌، رێگه‌ناده‌ن هیچ كرێكارێكی ئێران له‌ ده‌وازه‌ سنورییه‌كانه‌وه‌ به‌بێ مۆڵه‌تی فه‌رمی بێنه‌ عیراق، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر رێگریكردن له‌ دوباره‌بونه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی له‌نێوان كرێكاره‌ عیراقی و ئێرانییه‌كاندا له‌ماوه‌ی رابردودا رویداوه‌.


PM:05:50:23/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت