به‌وێنه... قورئانێكی ده‌ستنووسی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵب نمایش كرا
وێستگه نیوز -
ئه‌میندارێتی گشتی عه‌ته‌به‌ی عه‌له‌وی له میانی یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆیدا لە شاری نەجەف قورئانێكی نمایشكرد كه به ده‌ستوخه‌تی عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵب چواره‌مین خه‌لیفه‌ی راشیدین نووسراوه‌ته‌وه.
یوسف شێخ رازی ئه‌مینداری گشتی عه‌ته‌به‌ی عه‌له‌وی له‌وباره‌وه وتی: "له‌م رۆژانه‌دا عه‌ته‌به‌ی پیرۆز ده‌ستپێشخه‌ری كرد بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر جۆره ده‌ستنووسێك له گه‌نجینه‌كاندا هه‌بێت نمایش بكرێن".
وتیشی: "هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی له مانگه‌كانی داهاتوو شوێنێكی شایسته ته‌رخان بكه‌ین تا پێشانگایه‌كی هه‌میشه‌یی بكه‌ینه‌وه و ده‌ستنووسه مێژووییه‌كانی تێدا نمایش بكه‌ین".
لای خۆیه‌وه حسێن ئه‌لشیبانی به‌رپرسی به‌شی گه‌نجینه‌ی ده‌ستنووسه‌كان وتی: "له گه‌نجینه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ده‌ستنووی مێژوویی گرنگ هه‌ن كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌می كۆچی تا سه‌ده‌ی چوارده‌یه‌می كۆچی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه "كۆمه‌ڵێك ده‌ستنووسی ده‌گمه‌نن و له‌نێویاندا چه‌ندین ده‌ستنووسی قورئان هه‌ن كه مێژووه‌كه‌یان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌می كۆچی و تیایاندایه كه به خه‌تی كوفی و خه‌تی كوفی ئه‌نده‌لوسی نووسراون".
راشیگه‌یاند كه له به‌شه‌كه‌یاندا ناوه‌ندێكی تایبه‌ت به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستنووسانه هه‌یه كه به‌شێوه‌یه‌كی زانستی و هونه‌ری ده‌ستنووسه‌كان نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه.
حسێن ئه‌لشیبانی ئاشكراشیكرد كه ده‌ستنووسێك هه‌یه كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵب (ره‌زای خوای لێبێت) كه له دوالاپه‌ڕه‌یدا نووسراوه "ئه‌مه عه‌لی كوڕی ئه‌بوتاڵب نووسیویه‌تی ساڵی 40ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی".
PM:07:31:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4828
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت