تره‌مپ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كرد و تویته‌كه‌ی سڕییه‌وه
دۆناڵد تره‌مپ
وێستگه نیوزـ
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كاتی ده‌ربڕینی هاوسۆزیی خۆی بۆ هێرشه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی سریلانكا، سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و هێرشانه كرد به ده‌یان ملیۆن كه‌س هه‌ژماری كردن.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وای نوسیوه كه 138 ملیۆن كه‌س له هێرشه‌كانی رۆژی یه‌كشه‌ممه 21ی نیسانی 2019ی سریلانكا بونه‌ته قوربانی و نوسی: "سه‌ره‌خۆشیی گه‌لی ئه‌مریكا بۆ گه‌لی سریلانكا به‌هۆی هێرشه تیرۆرستییه تۆقێنه‌ره‌كه‌وه كه كڵێسا و هۆتێله‌كانی كرده ئامانج و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه 138 ملیۆن كه‌س كوژران و 600ی دیكه‌ش برینداربوون."
له‌كاتی نوسینی جریوه‌كه‌ی تره‌مپدا، ژماره‌ی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا 138 كه‌س بوون نه‌ک 138 ملیۆن كه‌س، دواتریش ژماره‌ی قوربانییه‌كان بۆ 207 کوژراو به‌رزبوه‌وه.
دوای 20 خوله‌ك له نوسینی ئه‌و جریوه‌یه، تره‌مپ دركی به هه‌ڵه‌كه‌ی كرد و جریوه‌كه‌ی سڕییه‌وه و بێئه‌وه‌ی داوای لێبوردن له‌زیادكردنی ژماره‌ی قوربانییه‌كان بۆ ئه‌و ژماره زۆربه بكات، له‌جێی ئه‌و دانه‌یه‌كی دیكه‌ی دانا و نوسی: "138 كه‌س له سریلانكا كوژراون و زیاتر له 600ی دیكه‌ش برینداربوون، ئه‌وه‌ش له‌پای ئه‌و هێرشه تیرۆرستییه‌ی كرایه‌سه‌ر كڵێسا و هۆتێله‌كان..ئه‌مریكا له دڵه‌وه سه‌ره‌خۆشی له گه‌لی سریلانكای مه‌زن ده‌كات".
ئەمڕۆ دوشەممە تەقینەوەیەکی دیکە له سریلانكا رویدا، ئه‌وه‌ش بووە نۆهەمین تەقینەوە لەو وڵاتە، پۆلیسی ئه‌و وڵاته‌ش رایگەیاند "لەشاری کۆڵۆمبۆی پایتەختی سریلانکا دەستیانگرتووە بەسەر 87 بۆمب و ئامێری تەقینەوە کە بۆ بەکارهێنان و ئەنجدانی کردنەوەی تیرۆرستی ئامادە کرابون".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2019، هەشت هێرشی جیاواز کرایە سەر سێ پارێزگای سریلانکا و تا ئێستاش هیچ گروپ و لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە تەقینەوەکان لە ئەستۆ نەگرتووە.
تەقینەوەکان سێ کڵێسایان لە هەریەکە لە شارەکانی کوتشیکادی کۆڵۆمبۆی پایتەخت و هەردوو شاری نگۆمبۆ و باتیکالوا و چەند ئوتیلێکی شاری کۆلۆمبۆی یایتەختیان کردووەتە ئامانج، تەقینەوەکانیش لەکاتێکدا بوە کە پەیڕەوانی ئاینی مەسیحی لەو کڵێسایانەدا سەرقاڵی بەڕێوەبردنی ئاهەنگ و مەرسیمی ئایبنی بون بەبۆنەی جەژنی "فسح" یا "قیامەوە".
بەپێی نوێترین ئاماریش بەیانی ئەمڕۆ دوشەممە وەزارەتی ناوخۆی سریلانکا رایگەیاندوە "ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی زنجیرە تەقینەوەکانی ئەو وڵاتە کە چەند کڵێسایەک و ئوتێلی چوار شاری کردە ئامانج، بەرزبووەتەوە بۆ 290 کوژراو و زیاتر لە 600 بریندار".
PM:05:46:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3640
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت