سه‌در: عیراق كێبڕكێ له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌می بینینی فیلمی رووت ده‌كات
وێستگه نیوز –
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند كه له ئێستادا عیراق كێبڕكێ له‌سه‌ر ئاستی یه‌كه‌می بینینی فیلمی رووت ده‌كات.
موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاند كه "یه‌كێك له‌و ئافاتانه‌ی كه عیراقی گرتووه‌ته‌وه بینینی فیلمی رووته".
موقته‌دا سه‌در نووسیویه‌تی: "له ئێستادا عیراق كێبڕكێ له‌سه‌ر پله‌ی یه‌كه‌می ده‌كات له ته‌ماشاكردنی فیلمی رووتدا".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "ئیغرای ئافره‌تان بۆ پیاوان هه‌یه و به‌پێَچه‌وانه‌شه‌وه، هه‌روه‌ك پیاوان هه‌ڕه‌شه له ئافره‌ته پاكه‌كان ده‌كه‌ن كه وێنه‌كانیان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوده‌كه‌نه‌وه".
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در باسی له‌وه‌شكردووه كه "له عیراقدا زه‌مكردن و غه‌یبه‌تكردن و بڕیاردانی به‌په‌له و كه‌وتن و هه‌واڵی درۆ و جنێودان و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی بێ به‌ها و بڵاوبوونه‌وه‌ی تایه‌فیه‌ت هه‌یه".
له ماوه‌كانی رابردوودا چه‌ند جارێك هه‌وڵدرا له‌ڕێی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه‌وه بڕیارێك ده‌ربكرێت كه تا سایته سێكسییه‌كان له عیراق نه‌كرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێستا هه‌وڵه‌كان بێ سوود بوون.
PM:04:13:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 4304
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت