كچێك به‌هۆی كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه به‌چه‌كی تاپڕ خۆی كوشت
دڵنیا رەحمانی، ئەو کچەی خۆی کوشتووە
وێستگه نیوزـ
کچێکی ته‌مه‌ن 18 ساڵی خەڵکی مەریوان بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییەوە بە چەکی جۆری تاپڕ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: رۆژی یەکشەممە 21ی نیسانی 2019، کچێكی تەمەن 18 ساڵی خەڵکی مەریوان بە ناوی دڵنیا رەحمانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دڵنیا دەستگیراندار بووە و بە هۆی کێشەی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
روونیشیكرده‌وه: ناوبراو پیشتریش دووجار ژیانی هاوبەشی پێکهێناوە.
ئەو سەرچاوەیە رایگەیاند: ئەو کچەبە به چه‌كی جۆری تاپڕ خۆی كوشتووه.
هــ. ر
PM:02:38:22/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 23588
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت