نوێترین زانیاری سه‌باره‌ت به ته‌ندروستی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر
عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر
وێستگه نیوز –
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان رۆژ به‌ڕۆژ باری ده‌روونی خراپ ده‌بێت و له ئێستادا خواردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پزیشكی سودانی بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركی ئاشكرایكرد كه "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر جه‌ڵده‌یه‌كی سووك لێیداوه و له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ر كراوه به‌رله‌وه‌ی بگه‌ڕێنرێته‌وه بۆ شوێنی مانه‌وه‌ی".
سه‌رچاوه‌كه كه یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی ناوبراو ده‌كات، وتی: "له ئێستادا باری ته‌ندروستی جێگیره، به‌ڵام به‌رده‌وام باری ده‌روونی به‌ره‌و خراپی ده‌ڕوات".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، وتیشی: "عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر خواردن و وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ره‌تده‌كاته‌وه و له‌ڕێی خوێنه‌وه خۆراكی پێده‌درێت".
ه‌هۆی بڕیاری به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی پێداویستییه سه‌ره‌كییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی هاوڵاتیان و قه‌یرانی ئابورییه‌وه، له كانوونی یه‌كه‌می 2018 خۆپیشاندان له سودان سه‌ریهه‌ڵدا و هاوڵاتیان دروشمی له‌سه‌ركالابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌یان به‌رزكرده‌وه و خۆپیشاندانه‌كان به‌رامبه‌ر به زیادكردنی باج له‌سه‌ر خۆراك و سوته‌مه‌نی له باكور و رۆژهه‌ڵاتی سودانه‌وه ده‌ستیان پێكرد.
رۆژی پێنجشه‌ممه 11ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف جێگری سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری به‌رگریی سودان كوده‌تای به‌سه‌ر عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیردا كرد و كۆتایی به حوكمی 30 ساڵه‌ی به‌شیر هێنا و و خۆی كرده سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازیی وڵاته‌كه‌ی و چه‌ند بڕیارێكیشی ده‌كرد له‌وانه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌ستور و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ویلایه‌ته‌كان.
به لابردنی عومه‌ر حه‌سه‌ن به‌شیر، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خه‌ڵكی سودان هێور نه‌بووه‌وه، ئه‌وه‌بوو شه‌وی هه‌ینی 12ی نیسانی 2019، عه‌وه‌ز بن عه‌وف، له‌ژێر فشاری شه‌قامدا ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه و له‌جێگه‌ی ئه‌ویش عه‌بدولفه‌تاح بورهان پشكنه‌ری گشتی له سوپای سودان ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست و، به‌ڵێنیدا به‌منزیكانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ قه‌واره سیاسییه‌كان و فیدراسیۆنی رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان ده‌ستپێبكات.
دواتر و له یه‌كشه‌ممه 14ی نیسانی 2019 ئه‌نجومه‌نی سه‌ربازی راگوزه‌ری سودان بڕیاری دا هه‌ریه‌ك له عه‌وه‌ز بن عه‌وف، وه‌زیری به‌رگری و سه‌ڵاح قوش، به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌ستله‌كاركێشاوه‌ی ده‌زگای ئاسایش خانه‌نشین بكرێن.
عومه‌ر حه‌سه‌ن ئه‌حمه‌د ئه‌لبه‌شیر، سه‌رۆكی له‌سه‌ركارلابراوی سودان له ساڵی 1944 له‌دایك بووه و ساڵی 1989 به پشتیوانی ئیسلامییه‌كان كوده‌تای به‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌ڵبژێردراوی وڵاته‌كه‌یدا كرد و خۆی وه‌ك سه‌رۆكی سودان ناساند و تا له‌سه‌ركارلابردنی وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته مایه‌وه.
PM:09:13:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت