سبەینێ مووچەی ژمارەیەک وەزارەت و سەرۆکایەتی دابەشدەکرێت
وێستگه نیوز –
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆران و سبه‌ینێ مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تێك و خانه‌نشینانی سه‌ربازی دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به وێستگه نیوزی وت: "سبه‌ینێ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی ڕۆشنبیری و لاوان، ئاوه‌دانكردنه‌وه و پیشه‌سازی و بازرگانی دابه‌شده‌كرێت".
وتیشی: "هه‌مان رۆژ مووچه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و خانه‌نشینانی سه‌ربازی دابه‌ش ده‌كرێت".
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه رۆژی سێشه‌ممه 23ی نیسانی 2019 مووچه‌ی خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی دابه‌ش ده‌كرێت و به‌وشێوه‌یه كۆتایی به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی كانوونی دووه‌م دێت.
PM:04:21:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 24988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت