دەروازەی سنوری سێمێلکا داخرا
وێستگە نیوز-
بەهۆی بارانبارینێکی زۆر و بەهۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری دیجلە، هاتوچۆ لە
دەوازەی سێمێلکا وەستاوە.
ئەمڕۆ یەکشەممە بەهۆی بارانبارینی زۆر و دروست بونی مەترسی لافاو و داخرانی ڕێگاکان بەرپرسابنی دەروازەی سنوری سێمێلکا کە سنوری نێوان ڕۆژئاوا و باشور کوردستانە داخراوە و هاتوچۆش وەستاوە.
باز ئەحمەد بەڕێوبەری
نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەوازەی سنووریی سێمێلکا ڕایگەیاندووە "جموجوڵی بازرگانی،
هاتن و چوون و گەشت لە دەروازەی سنووری سێمێلکا بەهۆی بارانبارینی زۆر و بەرزبوونەوەی
ئاستی ئاوی ڕوباری دیجلەوە لە نێوان باشور و ڕۆژئاوای کوردستان وەستێندراوە و تا
کاتی کەمبوونەوەی ئاستی ئاوەکە هاتووچۆ لەو دەروازەیەوە ناکرێت".
هــ. ب
PM:03:47:21/04/2019
ئهم بابهته 2108
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت