قوباد تاڵەبانی: کاتی ساڕێژکردنی برینی کۆمەڵگا مەسیحیەکانە

‌قوباد تاڵه‌بانی

وێستگه‌ نیوز ـ

قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه‌ جه‌ژنی مه‌سیحییه‌كان بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، كاتی ساڕێژكردنی برینی كۆمەڵگا مەسیحی و تەواوی پێکھاتەکانی ترە كە خەموژانی زۆریان توش هات بەدەستی داعش.


قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نووسیویه‌تی: "جەژنی قیامە لە سەرجەم خوشک و برا مەسیحییەكان پیرۆز دەکەم، بەهیوای ئەوەی ئەم جەژنە ببێتە هەوێنی پتەوكردنی برایەتی و پێكەوەژیانی زیاتر لە كوردستان و عیراق و تێكڕای رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".

ده‌شڵێت: "لەپاش كۆتایی داعش كاتی ساڕێژكردنی برینی كۆمەڵگا مەسیحی و تەواوی پێکھاتەکانی ترە كە خەم و ژانی زۆریان توش هات بەدەستی وەحشیگەری ئەم رێكخراوەو ئەمەش بە پاڵپشتی و هاوکاری هەموو لایەکمان دەكرێت".

هــ. ر


PM:02:55:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 976 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو