بۆ بنبڕکردنی دیاردەی خەتەنەکردن داوای دەستکاریکردنی یاساکان دەکرێت
وێستگەنیوز - شه‌ماڵ ره‌ئووف حه‌مید
به‌پێی ئه‌و ئامارانه‌ی به‌رده‌ستن، دیارده‌ی شێواندنی ئه‌ندامی مێینه یان خه‌ته‌نه‌كردنی ژنان به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له‌كوردستان كه‌میكردووه‌و حكومه‌ت و رێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كان هاوشانی یه‌كتر كار بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده خراپ و ناشارستانییه ده‌كه‌ن.
خه‌ته‌نه‌كردن دیارده‌یه‌كی له‌مێژینه‌ی كۆمه‌ڵگاكانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، هه‌رێمی كوردستانیش له‌م راستیه تاڵه بێبه‌ش نییه. له ساڵی 2004 رێكخراوی (وادی ئه‌ڵمانی) له میانه‌ی سه‌ردانی تیمه گه‌ڕوَكه‌كانیان بوَ چه‌ند گوندێكی گه‌رمیان بوَیان ده‌ركه‌وت كه ژماره‌یه‌كی زۆر ژنانی ئه‌و ناوچه‌یه ئه‌ندامی مێینه‌یان شێوێندراوه. به‌پێی راپۆرتی رێكخراوه‌كه چاوپێكه‌وتنیان له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 1500 ژن و كچی ئه‌و ناوچانه كردوه، بوَیان ده‌ركه‌وت 907 ژن و كچیان روبه‌ڕوی ئه‌و بارودۆخه ببونه‌وه‌و دواتر له‌به‌دواداچون لێكوڵینه‌وه‌یه‌كی هاوشێوه له‌سه‌ر هه‌مان دیارده له سنوری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ركه‌وت له 440 ژن 380 یان خه‌ته‌نه‌كراون! ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی ئێجگار به‌رزه.
به‌پێی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ منداڵان (UNISEF) له ساڵی 1997 به‌یاننامه‌یه‌كی هاوبه‌شیان له دژی شێواندنی ئه‌ندامی مێینه‌ی ژنان ده‌ركردوو به‌تاوان دژی مرۆڤ ناساندیان. به‌پێی ئامارێك كه له 2016 دا له‌لایه‌ن رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانییه‌وه ئاماده كراوه نزیكه‌ی 200 ملیۆن ژن به‌ده‌ست شێواندنی ئه‌ندامی مێینه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و زانیاریه مه‌ترسیدارانه كاردانه‌وه‌ی زوَری ده‌سه‌ڵاتداران و رێكخراوه جیهانیی و ناوخوَییه‌كانی به‌دوای خوَیدا هێنا، دوای ماوه‌یه‌ك (ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان) و ژماره‌یه‌كی زۆر رێكخراوی ژنان كه‌وتنه جوڵه‌و كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و پرسه، هه‌رچه‌ند ئاماری نوێ و ورد به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام به‌قسه‌ی رێكخراوه مه‌ده‌نیه‌كان و چالاكوانان، ئه‌و دیارده‌یه له‌چه‌ند ساڵه‌ی دوایی له‌پاشه‌كشه‌یه‌كی گه‌وره‌دایه‌و كه‌میكردووه.
دكتوره سه‌نا ره‌شید پسپوَری نه‌خوَشیه‌كانی ژنان ده‌ڵێت " خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه دیارده‌یه‌كی ناشارستانیه‌و ژیانی ژن ده‌خاته مه‌ترسی گه‌وره‌وه ، وا ده‌كات نه‌توانێت سه‌ركه‌وتوو بێت له ژیانی هاوسه‌ریدا ، چونكه برینی به‌شێك له كوَئه‌ندامی زاوزیی ژن راسته‌وخو كار ده‌كاته سه‌ر ژیانی ، له لایه‌ك شیوه‌كه‌ی ناشیرین ده‌كات ، له لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ستی سێكسی كه‌سه‌كه كه‌م ده‌كاته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هوَی ئه‌وه‌ی هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پروَسه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌وه په‌یوه‌ندیه‌كانی نیوان ژن و مێرد لاواز بكات، زوَر جار كوَتاییه‌كه‌ی جیابونه‌وه ده‌بێت .
دكتوَره سه‌نا ده‌شڵێت " به‌داخه‌وه چاره‌سه‌ری ئه‌وتو به‌رده‌ست نیه تا ئه‌وانه‌ی خه‌ته كراون چاره‌سه‌ریان بكه‌ین ، گرفتی گه‌وره‌تریش ئه‌وه‌یه كه‌من ئه‌و ئافره‌تانه‌ی ده‌توانن گوزارشت له‌و تاوانه بكه‌ن كه به رانبه‌ریان ئه‌نجام دراوه‌و هه‌میشه لێی بێده‌نگ ده‌بن".
ن.ع ژنێكی جیابووه‌وه له مێرده‌كه‌ی له نیوه‌ی نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له‌گه‌ڵ كچانی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان خه‌ته‌نه‌كراوه‌و كاریگه‌ری خراپی خستووه‌ته سه‌ر ژیانی ، ئه‌و به‌م شێوه‌یه بوَمان دوا " ته‌مه‌نم نزیگه‌ی 12 ساڵ ده‌بوو له ماڵێك كوَیان كردینه‌وه له بوَنه‌و ئاهه‌نگ ده‌چوو ، هه‌ستمان ده‌كرد له ژورێكی به‌رانبه‌رمان خه‌ڵكی تری لێیه، ئێمه‌یان ریز كردبوو هه‌ر جاره‌و یه‌كێكمانیان ده‌كرده ژووره‌وه ، كه چوومه ژوره‌وه بینیم ژنێكی پیری دانیشتووه ، دوان به توندی ده‌یان گرتین و ئه‌ویش كاری خوَی ده‌كرد ، كه ته‌واو ده‌بوین توانای رێكردنمان نه‌بوو ئه‌وه‌نده ماندویان ده‌كردین و ئازاریان ده‌داین ".
ئه‌و سه‌باره‌ت به كاریگه‌ریه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردنه‌كه له‌سه‌ر ژیانی گوتی " من له‌و ته‌مه‌نه منداڵیه هه‌ستم به هیچ نه‌ده‌كرد ، به‌لاَم كه گه‌وره بووم و هاوسه‌رگیریم كرد و تێكه‌ڵ به خه‌ڵك بووم زانیم كه من جیاوازترم له‌وان و حه‌زی سیكسیم كه‌مه ، هه‌ر ئه‌وه‌ش وای كرد نێوانی من و مێرده‌كه‌م پر بێت له بوَشایی و هاوسه‌رگیریمان به جیابونه‌وه كوَتایی هات.
س.ع ژنێكی خه‌ته‌نه كراوه ، ته‌مه‌نی له نیوان 50 – 60 ده‌بێت ، ئه‌و به سوعبه‌ته‌وه باسی خه‌ته‌نه‌كردنی خوَی بوَ كردین و سور سور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌و كلتوره ده‌بێت به‌رده‌وام بێت "من له پوَلی 3ی ناوه‌ندی بووم هه‌موومانیان كوَكرده‌وه و نزیكه‌ی چل منداڵ ده‌بووین ، هه‌موومانیان له‌ماڵ دراوسێیه‌ك كوكرده‌وه ، ده‌رگاكه‌شیان داخستوو تا كه‌س رانه‌كات ، هه‌موومانیان خه‌ته كرد ، زیڕه‌و گریانی منداڵ ئه‌و ناوه‌ی گرتبوو ، هه‌بوو رای ده‌كرد و ده‌یان هێنایه‌وه ، به بیرم دێ خوشكێكم هه‌رچه‌ن هه‌وڵیان له‌گه‌ڵدا نه‌هات ، بابم زوَری لێدا سودی نه‌بوو".
ئه‌و به سوربونه‌وه له‌سه‌ر دیارده‌كه گوتی " ئه‌وه عاده‌تێكی كوَمه‌لاَیه‌تیه‌و شتێكی باشه ده‌بێ هه‌موو كچێك بوَی بكرێت ، من خوَم له سالاَنی نه‌وه‌ده‌كان له نه‌خوَشخانه‌یه‌كی هه‌ولێر كچه‌كه‌ی خوَمم خه‌ته‌نه كرد ، هیوادارم ئه‌و كه‌لتوره هه‌ر بمێنێت و رێزی لێ بگیریت "
له‌یلا ئه‌حمه‌د والی كارمه‌ندی تیمی گه‌ران له رێكخراوی وادی ئه‌ڵمانی وتی " رێكخراوه‌كه‌مان ساڵی 2004 یه‌كه‌م رێژه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی مێینه‌ی بلاو كرده‌وه، هه‌ر ئه‌و كات كه‌مپینێكمان راگه‌یاند دژ به دیارده‌كه‌و تا ئێستاش به‌رده‌وامین " له‌یلا ده‌ڵێت " خوَشبه‌ختانه ئاماری نوێی ئێمه ئه‌وه روون ده‌كه‌نه‌وه كه دیارده‌كه به‌ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه، ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بوَ وشیاربونه‌وه‌ی كومه‌ڵگا، كه به‌شێكی ده‌گه‌ڕێته‌وه بوَ چالاكی رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵگای مه‌ده‌نی له هۆشیاریی ته‌ندروستی تا ده‌گاته هۆشیاریی یاسایی به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی.
له‌یلا باسی ئامار‌و زانیاریی نوێی رێكخراوه‌كه‌یانی كرد" ئێمه له ساڵی رابردوو بوَ ماوه‌ی 10 مانگ له كوكردنه‌وه‌ی زانیاریی، شێوازێكی نوێمان په‌یره‌و كرد، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ژنانی به‌ته‌مه‌ن یان ئه‌وانه‌ی له رابردوو به‌و دیارده‌یه‌دا تێپه‌ڕێون نه‌مانخسته ناو ئامار‌و زانیارییه‌وه، به‌ڵكو له منداڵی ساواوه تا 14ساڵیمان وه‌رگرت، دوای وه‌رگرتنی زانیارییه‌كان بوَمان ده‌ركه‌وت كه‌مترین دیارده‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كه‌میكردووه، به‌پێی ئه‌وه‌ی بینیمان زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی پێشتر واقعه تاڵه تێپه‌ڕیون نایانه‌وی نه‌وه‌كانیان توندوتیژیان به‌رانبه‌ر بكرێت.
وتی " له ئیداره‌ی گه‌رمیان دیارده‌كه ته‌واو كه‌مبۆته‌وه، ئه‌و رێژه‌یه زۆر كه‌مبۆته‌وه، به‌پێی ئامار‌و زانیاریی ئێمه كه‌كراوه له‌ته‌مه‌نی یه‌ك ساڵییه‌وه تا 25 ساڵی ده‌ركه‌وتووه ته‌نها له 5%ی ژنان یان كچان به‌رامبه‌ریان كراوه".
بۆ دڵنیابوون له‌و زانیاریی و به‌راوردكردنی ئامار‌و زانیارییه‌كان، چوینه لای ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان كه فه‌رمانگه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌داكۆكی كردن له‌ژنان-ه له‌حكومه‌تی هه‌رێمی كورستان، ده‌ركه‌وت ئاماره‌كان له‌یه‌كترییه‌وه نزیكن. په‌روین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان پێی وتین " ئێمه له ساڵی 2015 به‌هاوكاری هه‌ردوو رێكخراوی یونسێف و هارتلاند كه رێكخراوێكی تایبه‌تمه‌نده، ئامار‌و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی وردمان كرد كه شه‌ش هه‌زار كچ و ژن وه‌رگیران و له 2016 ته‌واو بوو، له كوَتاییدا ده‌ركه‌وت كه رێژه‌ی شێواندنی ئه‌ندامی مێینه‌ی ئافره‌ت زۆر كه‌میكردووه".
ئه‌و لێپرسراوه‌ی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان وتی "به‌شداربوان له ته‌مه‌نی 4 ساڵ بوَ 14 ساڵی بوون، جگه‌له‌وه‌ی كه روپێوی دایكانیشمان وه‌رده‌گرت تا بزانین جیاوازی نیوان ئه‌وان و كچه‌كانیان چه‌نده تا بوَمان ده‌ركه‌وێت دیارده‌كه زیادی كردووه یان كه‌می كردووه. له كوَتاییدا ده‌ركه‌وت دیارده‌كه زۆر كه‌می كردووه، واته جیاوازییه‌كی ئێجگار زۆر له‌نێوان ئامار‌و زانیارییه‌كانی پێشوو ئێستادا هه‌یه.
لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی بالاَی خانمان به نامیلكه‌یه‌ك له ژێر ناوی (پوخته‌ی راپوَرتی روپێوی رێژه‌ی بلاَوی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له هه‌رێمی كوردستان – عێراق 2015-2016 بلاَو كراوه‌ته‌وه ، تێیدا هاتووه له‌نێوان ئه‌و ژنانه‌ی زانیاری‌یان لێوه‌رگیراوه44,8 % خه‌ته‌نه‌كراون ، له‌به‌رانبه‌ردا كچ و نه‌وه‌كانیان كه زانیاریان لی وه‌رگیراوه رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنیان 10,7 % ه ، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه‌مترین رێژه‌ی دیارده‌كه گواستراوه‌ته‌وه بوَ نه‌وه‌كان.
له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌دا جیا له وه‌رگرتنی داتای دروست، به‌راوردیشكراوه له نێوان دایكان و كچان، واتا له‌به‌دواداچونه‌كه‌دا لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیاندا كراوه، له لایه‌ك ژنانی به‌ته‌مه‌ن، واته ئه‌وانه وه‌رگیراوه كه له‌رابردوو كراون، هاوكات ئه‌و كچانه‌ش كه ته‌مه‌نیان له 4 – 14 ساڵیه، به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
پارێزگای سلێمانی 60,3%ی دایكان و ژنانی به‌ته‌مه‌ن به خه‌ته‌نه‌كردندا تێپه‌ڕیون، به‌لاَم 11,8 %ی نه‌وه‌كانیان خه‌ته‌نه كراون.
پارێزگای هه‌ڵه‌بجه 40,0% ی دایكان و ژنانی به‌ته‌مه‌ن خه‌ته‌نه‌كردندا تێپه‌ڕیون به‌لاَم 1,1%ی نه‌وه‌كانیان خه‌ته‌نه‌كراون.
پارێزگای هه‌ولێر 67,6%ی دایكان و ژنانی به‌ته‌مه‌ن خه‌ته‌نه‌كردندا تێپه‌ڕیون ، به‌لاَم 16,7%ی نه‌وه‌كانیان خه‌ته‌نه‌كراون .
له پارێزگای دهوَك 7,4%ی دایكان و ژنانی به‌ته‌مه‌ن خه‌ته‌نه‌كردندا تێپه‌ڕیون به‌لاَم 4,1%ی نه‌وه‌كانیان خه‌ته‌نه‌كراون.
بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌و هه‌وڵدان بۆ نه‌هێشتنی ئه‌و دیارده‌یه هه‌م حكومه‌ت و هه‌میش رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌ك خۆیان ده‌ڵێین نه‌وه‌ستاون، ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان له‌گه‌ڵ رێكخراوی سندوقی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ دانیشتوان UNFPA كار له‌سه‌ر بنبڕكردنی دیارده‌كه ده‌كه‌ن . پسپوَری تایبه‌تمه‌ندیان هێناوه‌و به‌رده‌وام ده‌بن له هه‌وڵه‌كانیان.
له‌پاڵ گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا هاوكات، به‌شێك له ده‌زگاكانی حكومه‌ت و رێكخراوه‌كانی كوَمه‌ڵی مه‌ده‌نی گله‌یان له قانون و كاراكردنی قانونه‌كان هه‌یه، كه نه‌یتوانیوه ببنه رێگرو له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ئه‌و دیارده خراپه.
په‌روین حه‌سه‌ن ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی بالاَی كاروباری خانمان گله‌یی هه‌بوو ، ئه‌و گوتی" گرفتی گه‌وره‌ی قانونه‌كه ئه‌وه‌یه تاوانی خه‌ته‌نه‌كردنی نه‌كردووه‌ته مافی گشتیی، بوَیه ده‌بی ئه‌و كه‌سه‌ی تاوانی به‌رانبه‌ر كراوه سكالاَ بكات یاخود كه‌سێك له خێزانه‌كه‌ی سكالاَ بكات، كه ئه‌مه زوَر قورسه كه‌سه‌كه خوَی بتوانی ئه‌و كاره بكات. یاخود زوَر جار خودی خیزانه‌كه خوَی ئه‌و توندوتیژییه كردووه‌و به‌شێكه له تاوانه‌كه، ئیتر چوَن ده‌چێته دادگا و سكالاَ تومار ده‌كات؟! بوَیه ئێمه وه‌ك ئه‌نجومه‌نی خانمان داوامان كردووه كه قانونه‌كه هه‌موار بكرێته‌وه، یاخود قانونێكی نوێی تایبه‌ت به‌و دیارده‌یه ده‌ربكرێت، بوَ ئه‌مه‌ش دیسان ئێمه به پروَژه كارمان له‌سه‌ر كردووه".
رازاو محمد چالاكوانی بواری ژنان و ئه‌ندامی پێشوی په‌رله‌مانی كوردستان لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ئافره‌ت له خوڵی سێیه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ئه‌و خوله‌ی كه یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی تیا نوسراوه‌ته‌وه ده‌ڵێت "خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه دیارده‌یه‌كی زه‌ق بوو، ئه‌م دیارده‌یه‌و ته‌واوی دیارده‌كانی تر له پروَژه یاسای (توندوتیژی دژ به‌ژنان) كوَكرایه‌وه، دواتر كه له لایه‌ن لیژنه‌ی به‌رگری له مافی ژنان و لیژنه‌ی كار و باری كوَمه‌لاَیه‌تی په‌رله‌مان كاری تێداكرا ، گه‌شتینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه به‌هوَی ئه‌وه‌ی توندوتیژیه‌كان له چوارچێوه‌ی بواری كوَمه‌لاَیه‌تی و خیزانن، پروَژه‌كه بگوَڕدرێت بوَ (به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی) و له ساڵی 2011 بوو به یاسا".
رازاو پسپۆره له پسپوره باری كه‌سێتی به گله‌ییه‌وه گوتی " یاساكه كه‌موكورتی زوَری تێدایه‌و ده‌بێ ده‌ستكاری بكرێت، لایه‌ن هه‌یه پێی وایه ده‌بێت ئه‌و یاسایه نه‌مێنێت و یاسایه‌كی نوێ دابنرێت، ئه‌مه‌ش بۆته ترسێكی گه‌وره له به‌رده‌مماندا. ده‌ترسین به‌دیلی باش نه‌بێت، بوَیه له دوڕیاندا ماوینه‌ته‌وه " . ئه‌و گله‌یی له ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن هه‌بوو " له سه‌ره‌تاوه لایه‌نی جیبه‌جیكار كه‌مته‌رخه‌مبووه له جیبه‌جێكردنی برگه‌و ماده‌كانی قانونه‌كه، به‌ڵام دواتر له‌سه‌ر داوای په‌رله‌مان كارا كرایه‌وه".
به‌قسه‌ی زانایانی ئاینی ئیسلام، هیچ پاڵپشتییه‌ك یان ده‌قێكی ئاینی نییه رێ به‌م دیارده خراپه بدات.، به‌ڵكو به‌شێكی زوَر له زانایانی ئاینی خوَیان شانبه‌شانی رێكخراوه‌كان به‌شداربوون له روَشنبیركردنی كوَمه‌ڵگا دژ به‌دیارده‌كه، وه‌ك چوَن مامۆستایه‌كی ئاینی ئیسلام پێمان ده‌ڵێت ئه‌وه‌ی زانست ده‌ریبخات زیانی بوَ مروَڤ هه‌یه ئاین دژی ده‌وه‌ستێته‌وه.
مه‌لا ئیدریس ژاڵه‌یی ماموَستای ئاینی و به‌رپرسی ئه‌وقافی گه‌رمیان ده‌ڵێت "له كاتی خوَیدا عورف و عاده‌ت هه‌بوو بووه له هه‌ندێك له ولاَتانی روژهه‌لاَتی ناوه‌ڕاست ، به‌ڵام فه‌توای ئاینی پیروزی ئیسلام به‌پێی سه‌رده‌م و قۆناغه‌كان گوَڕاوه، ئاینی ئیسلامیش له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی مروڤ بیناكراوه. هه‌رشتیك دژی مروڤ بیت ئه‌وه ئاینی ئیسلام دژی ده‌وه‌ستیته‌وه، بۆیه دڵگرانین كه زوَر جار خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه دراوه‌ته پاڵ ئاینی ئیسلام، له كاتێكدا جگه له عاده‌تی كوَمه‌ڵگا هیچی دیكه نه‌بووه "
"نوسەر دوای بەشداریکردنی لە خولێکی " رێخراوی "Internews” لەسەر شێوازی نوسینی راپۆرتی هەستیاری جێندەری" ئەم چیرۆکەی لەسەر پرسی خەتەنەکردن نوسیوە"
هــ. ب
PM:01:15:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1580
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت