کەشناسی: باران و بەفربارین دەستپێدەکات
وێستگه نیوزـ
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رەوشی کەشوهەواو پلەکانی گەرمای شارەکانی هەرێمی بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ دووشەممە 22ی نیسانی 2019 راگه‌یاند كه به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت، له دوای نیوه‌ڕۆ بۆ هه‌وری ته‌واو ده‌گۆڕێت و له شه‌ودا باران ده‌بارێت.
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 20، سلێمانی 19، دهۆك 16، كه‌ركوك 22 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
كه‌شناسی هه‌رێم ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه سبه‌ینێ دووشه‌ممه 22ی نیسانی 2019، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان هەور ده‌بێت، له بارانبارینی به‌رده‌وام، له هه‌ندێ كاتدا لێزمه باران و بارینی ته‌رزه له‌كاته‌كانی به‌یانی به‌یانی، له ناوچه شاخاوییه‌كان ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه.
روونیشیكرده‌وه كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رما له هه‌ولێر 17، سلێمانی 16، دهۆك 14، كه‌ركوك 19 پله‌ی سه‌دی ده‌بێت.
هــ. ر
PM:12:25:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 10416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت