پۆلیسی عیراقی هاوڵاتییەکیان دەستگیرکرد بەهۆی فرۆشتنی چەند کاتژمێرێکی سەدامییەوە


وێستگە نیوز-

هاوڵاتییەکی عیراقی لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە لەسەر فرۆشتنی جۆرێک لە کاتژمێرەوە دەستگیرکرا.

ئەمرۆ یەک‌شەممە وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویکردووەتەوە "لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عیراقەوە هاوڵاتییەک دەستگیرکراوە کە ژمارەیەک کاتژمێری دەستی فرۆشتوە، کە کاتژمێرەکان وێنەی سەدام حسێن سەرۆکی لەسێدارەدراوی پێشویی عیراقیان لەسەر بوە".

وەزارەتی ناوخۆ ئاماژەی بەوەداوە "لەلایەن هاوڵاتیانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەو کەسە ئەو جۆرە کاتژمێرە دەستیانە دەفرۆشێت،لە شەقامە سەرەکییەکانی بەغداد و ئەوانیش دەستگیریان کردووە".

وەزارەتەکە ئەوەشی فرۆشتوە "هەموو بازرگانی و مامەڵەکردنێک بۆ بەخۆشەویست نیشاندانی ئەو سەرۆکە دیکتاتۆرە و هەروەها بانگەشەکردنەوە بۆ حیزبی بەعس قەدغە کراوە و ئەنجامدەرانی دەستگیر دەکرێن و رادەستی ادگا دەکرێن".

هــ. ب


AM:11:44:21/04/2019








ئه‌م بابه‌ته 2424 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت