حکومەتی هەرێم پیرۆزبایی له‌مه‌سیحییه‌كان ده‌كات
وێستگە نیوز-
له په‌یامێكدا ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ژنی
قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت پیرۆز ده‌كات.
ئەمڕۆ یەک‌شەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان
پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی قیامەی مەسیحییەکان بڵاوکردووەتەوە.
دەقی پەیامەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان...
جه‌ژنی قیامه‌ی حه‌زره‌تی مه‌سیح سڵاوی خوای لێ بێت له ته‌واوی خوشك
و برایانی مه‌سیحی له هه‌رێمی كوردستان، عیراق و سه‌رتاسه‌ری جیهان پیرۆز ده‌كه‌ین، هیوادارین جه‌ژنێكی خۆش و ئارام به‌سه‌ر به‌رن و ئارامی و سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی
باڵ به‌سه‌ر هه‌موو جیهان و مرۆڤایه‌تیدا بكێشێت.
له‌م جه‌ژنه پیرۆزه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه كه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك
هه‌میشه كار ده‌كات بۆ جێگیربوون و قووڵكردنه‌وه‌ی زیاتری كولتووری پێكه‌وه‌ژیان
و لێبورده‌یی و یه‌كترقبووڵكردن له‌نێوان هه‌موو پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی
كوردستاندا، ئه‌و كولتووره‌ی كه مایه‌ی شانازیی هه‌موو گه‌لی كوردستان و جێی ڕێزی
جیهان و مرۆڤایه‌تیشه، هه‌روه‌ها به هه‌موو شێوه‌یه‌ك كار ده‌كات بۆ یه‌كسانی و
دابینكردن و پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی كوردستان.
دووباره جه‌ژنی قیامه له خوشك و برایانی مه‌سیحی به‌تایبه‌تی له هه‌رێمی
كوردستان پیرۆز بێت، هیوادارین جه‌ژن و بۆنه‌كانی داهاتوو له دۆخێكی باشتر و
ئارامی و سه‌قامگیرییه‌كی زیاتری دوور له شه‌ڕ و توندوتیژی و تیرۆر و له
كوردستانێكی خۆشگوزه‌رانتر و ئاوه‌دانتردا بكه‌نه‌وه.
هــ. ب
AM:11:25:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 772
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت