ئه‌مڕۆ مووچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌ستانه‌ دابه‌شده‌كرێت

‌دابەشکردنی مووچە دەستیپێکردەوە

وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران كرده‌وه‌ و بۆ ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 21ی نیسانی 2019، مووچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌ دابه‌ش ده‌كات.


سەرچاوەیەکی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچەی هەریەک لە وەزارەتەکانی شارەوانی، کارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، کشتوکاڵ، دیوانی چاودێری دارایی، دەستەکانی مافی مرۆڤ، وەبەرهێنان، دەسپاکی، ژینگە، دەزگای مین و ناوچە کوردستانیەکان و کۆمسیۆن دابەشدەکرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم وتیشی: "دووشەممە 22ی نیسانی 2019، مووچەی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان، سەرۆکایەتی هەرێم، سەرۆکایەتی پەرلەمان، ئەنجومەنی وەزیران و خانەنشینی پێشمەرگە دابەشدەکرێت".

ئاشكراشیكرد: رۆژی سێشەممە 23ی نیسانی 2019، مووچەی خانەنشینی شارستانی دابەشدەکرێت، به‌مه‌ش كۆتایی دێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران.

ئەم مووچەیەی دابەشدەکرێت مووچەی مانگی یه‌كی 2019 یە و دووەم مووچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت، بەڵام تا ئێستا نازانرێت چۆنیەتی دابەشکردنی مووچەی‌ مانگەکانی‌ دیکە چۆن دەبێت.

رۆژی‌ هه‌ینی 8ی‌ ئازاری‌ 2019، حکومەتی‌ هەرێم کۆتاییهاتنی‌ سیستمی‌ پاشەکەوتی‌ راگەیاند و مووچەی‌ مانگی‌ 12ی‌ ساڵی‌ رابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

هــ. ر


AM:11:05:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 2204 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو