ئاماری قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا زیاد ده‌كات
وێستگە نیوز-
ژماره‌ی قوربانیانی زه‌نجیره ته‌قینه‌وه‌كانی سریلانكا گه‌یشته 160
كه‌س.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 21-4-2019 شه‌ش ته‌قینه‌وه له‌كۆلۆمبۆی
پایته‌ختی سریلانكا و چه‌ند شارێكی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و بەپێی وتەی بەپرسانی وەزارەتی تەندروستی ئەو
وڵاتە "ژمارەی قوربانیانی روداوی تەقینەوەکە بەرز بووەتەوە و تا ئێستا 160 كه‌س كوژراون و زیاتر له 400 كه‌سیش بریندار بوون و
هەروەها پێده‌چێت ئاماری قوربانیان ڕوو له
زیادبوون بكات".
لە تەقینەوەکاندا سێ كڵێسا و
سێ هوتێل كراونه‌ته ئامانج، ئه‌م ته‌قینه‌وانه له‌كاتێكدا ڕوویانداوه كه
بڕیاره ئه‌مڕۆ ڕێوڕه‌سمه‌كانی جه‌ژنی قیامه له‌و وڵاته به‌ڕێوه بچێت.
تا ئێستا هیچ گروپ و كه‌سانێک به‌رپرسیارێتی ئه‌م ته‌قینه‌وانه‌ی نه‌گرتۆته
ئه‌ستۆ.
هــ. ب
AM:10:58:21/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1260
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت