دوو ماده‌ی خۆراكی نوێ به‌بۆنه‌ی مانگی ره‌مه‌زانه‌وه‌ دابه‌شده‌كرێت

‌نیسک و ئاردی سفر بەبۆنەی مانگی رەمەزانەوە دابەشدەکرێت

وێستگه‌ نیوز ـ
بەڕێوەبەری دابه‌شكردنی خۆراك لە سلێمانی دوو ماده‌ به‌بۆنه‌ی مانگی رەمەزان هاتووه‌ته‌ سلێمانی و دوای پشكنین ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ده‌كه‌ن به‌سه‌ر هاوڵاتییاندا.

شەوكەت محەمەد، بەڕێوەبەری دابه‌شكردنی خۆراك لە سلێمانی، بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: بۆ مانگی رەمەزانی ئەمساڵ، بۆ هەر هاوڵاتییەك 500 گرام نیسك و بۆ هەرخێزانێكیش پێنج كیلۆ ئاردی سفر دابەشدەكرێت.

وتیشی: "لە ئێستادا بڕی 500 ته‌ن نیسك گەیشتوه‌تە شاری سلێمانی و دوای ئەوەی پشكنینان بۆ دەكرێت، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت".

شه‌وكه‌ت محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا: "هەوڵدەدەین نیسك و ئاردەكە بەر لەهاتنی مانگی رەمەزان، بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشبكەین".

بەڕێوەبەری دابه‌شكردنی خۆراك لە سلێمانی، ئاماژەی بەوەشكردووه‌، لەئێستادا دابەشكردنی بەشە زەیت و شەكرو برنج بۆ مانگەكانی یەك و سێی ئەمساڵ بەردەوامەو ئەو بەشە خۆراكانەی لەبەردەستدایە، لە رێی بریكارەكانەوە بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشدەكرێت.

راشیگەیاند: ئەو بەشەخۆراكانەی بەدەستمان گەیشتووە، بەر لە دابەشكدرنی بەسەر هاوڵاتیان، پشكنینی بۆ دەكەین.

هــ. ر


AM:10:53:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 11956 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو