سریلانکا.. شەش تەقینەوەی جیاواز لە شاری کۆلۆمبوی پایتەخت روویاندا
دیمەنێک لە تەقینەوەکە.. فۆتۆ: گێتی
وێستگه نیوز ـ
پۆلیسی سریلانکا رایگەیاند، بەهۆی روودانی شەش تەقینەوە لە یەک کاتدا لە ناو دوو کەنیسە و چەند شوێنکی تردا دەیان کەس بوونەتە قوربانی.
میدیاکانی ئەو وڵاتەش بڵاویانکردووەتەوە، تەقینەوەکان هاوکاتی یەکبوون و جگە لە چەندین تەقینەوە لە پایتەخت لەشارەکانی تریش تەقینەوە روویانداوە.
سەرچاوە تەندروستییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، تا ئێستا زیاتر لە 80 بریندار گەیەندراونەتە نەخۆشخانەکان کە ژمارەیەکیان گیانیان لە دەستداوە.
دەزگا ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە راشیانگەیاندووە، هێزەکانی ئاسایش و پۆلیس بە چڕی لە ناوچەی تەقینەوەکان بڵاوکراونەتەوە.
تا ئێستاش بە وردی ئاماری کوژراوان و برینداران بڵاونەکراوەتەوە و هیچ لایەنێکیش بەرپرسیارێتی خۆی بە هێرشەکان رانەگەیاندووە.
هــ. ر
AM:09:20:21/04/2019
ئهم بابهته 864
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت