"له‌ سلێمانی هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی به‌نزین ئاشكرا كرا"


وێستگه‌ نیوز ـ
له‌ سلێمانی نرخی بەنزین گران دەبێت و هەر لیترێك 25 دیناری دەچێتەسەر، وتەبێژی بەنزیخانەكانی سلێمانیش، هۆكارەكەی ئاشكرا دەكات.

بەهمەن شێخ قادر، وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی، بە وێستگه‌ نیوزی راگه‌یاند: بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەبۆرسەی جیهانی، بەنزین بەگران بەدەستی بەنزینخانەكان دەگات، بۆیە بەرنامەیان هەیە كە بڕی 25 دینار بۆ هەر لیترێك بەنزین بەهەر سێ جۆرەكەیەوە زیاد بكەن.

وتیشی: "سەرباری ئەوەی كە لەدەرەوە بەنزین گرانبووە، لەناوخۆش بەگران بەدەستی بەنزینخانەكان دەگات، ئەوەش بەشێكی دیكەی هۆكاری گرانبوونەكەیەتی".

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ پێشتر نرخی لیترێك به‌نزین له‌ جۆری سۆپه‌ر به‌ 800 دینار و محه‌سه‌ن به‌ 700 دینار و نۆرماڵ به‌ 625 دینار بوو.

هــ. ر



AM:08:58:21/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 4528 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو