به‌رپرسێكی ئیماراتی هۆشداری ده‌دات له‌گه‌شتكردن بۆ توركیا
وێستگه نیوز –
جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی دوبه‌ی هۆشداری ده‌دات له گه‌شتكردن بۆ وڵاتی توركیا تا ئه‌و كاته‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له‌و وڵاته ده‌ڕوخێت.
زاحی خه‌لفان جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی دوبه‌ی هۆشداری دا له گه‌شتكردن بۆ توركیا تا حكومه‌ته‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا له ده‌وڵه‌ته "سه‌ركوتكه‌ره‌كه‌ی" ده‌ڕوخێت.
رۆژی هه‌ینی ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا رایانگه‌یاند كه دوو كه‌سیان ده‌ستگیركردووه كه ئه‌ندامی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیماراتن و دانیان به سیخوڕیكردن بۆ وڵاته‌كه‌یان ناوه.
به‌رپرسێكی تورك به ئاژانسی رۆیته‌رزی رایگه‌یاند كه وڵاته‌كه‌ی لێكۆڵینه‌وه له په‌یوه‌ندی ئه‌و گومانلێكراوانه به دۆسێی كوشتنی جه‌مال خاشقچی رۆژنامه‌نووسی سعودی ده‌كات به‌تایبه‌تی كه یه‌كێكیان دوای چه‌ند رۆژێك له‌و رووداوه سه‌ردانی توركیای كردووه.
"تا ئه‌وكاته‌ی ئه‌ردۆغان ده‌ڕوخێت"
جێگری سه‌رۆكی پۆلیسی دوبه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: "له رووی مێژووییه‌وه كورده‌كان پشتیوانی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب بوون و توركه‌كان خه‌م و خه‌فه‌ت بوون، بۆیه پێویسته له‌سه‌رمان ئێستا پشتیوانی كورده‌كان بكه‌ین له دژی زوڵمی توركیا".
PM:10:57:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 3884
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت