فەرەنسا.. خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان دەستی پێکردەوە
وێستگە نیوز-
خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستیپێكرده‌وه
و هێزەکانی پۆلیسیش بەتوندی روبەڕویان بونەوە.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه جارێكی دیكه خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان لە پاریسی
پایتەختی فەرەنسا ده‌ستیپێكردەوە و خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیاندا بچنه ناو كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی
وڵاته‌كه‌وه.
بەهۆی تودوتیژی خۆپیشاندەران و هەوڵەکانیان بۆ چونە ناو کۆشکی سەرۆکایەتی
فەرەنسا، هێزەکانی پۆلیس بە توندی روبەڕویان بونەوە وچەندین شەقامیان بەڕودا داخسستون و هەروەها له
خۆپیشانده‌كه‌ی ئه‌مڕۆشدا 70 كه‌س ده‌ستگیركراون.
خۆپیشاندانەکان تاوەکو ئێوارەی ئەمڕۆ بە دروشمی دوبارە نۆژەنکردنەوەی
کڵێسا‌ی نۆتردام چارەسەر نییە بۆ هەموو کێشەکانی دیکەی وڵات بەردەوام بو.
هــ. ب
PM:09:53:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 812
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت