فەرماندەیەکی باڵای داعش دەستگیرکرا کە بەشداری کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەری کردووە
وێستگە نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری
سه‌ربازیی عێراق رایدەگه‌ێنێت "هێزه‌كانیان یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی
سپایكه‌ریان له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین ده‌ستگیركردووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازیی
عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگەیاندوە "سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شەممە تیمه‌كانی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی
سه‌ڵاحه‌دین، لە ناحیه‌ی عه‌له‌می سەر بەپارێزگاکە, توانییان یه‌كێكی دیكه له ئه‌نجامده‌رانی
تاوانه تیرۆریستییه‌كه‌ی سپایكه‌ر ده‌ستگیر بكه‌ن".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگه‌ری سه‌ربازیی عێراق ئاماژەی بەوەداوە
"تۆمه‌تباره‌كه
ره‌وانه‌ی دادگای په‌یوه‌ندیدار به كه‌یسه‌كه كراوه بۆ گرتنه‌به‌ری رێككاری یاسایی".
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، کە پێشتر
چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش به تۆمه‌تی به‌شداریكردن له ئه‌نجامدانی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌ی
سپایكه‌ر ده‌ستگیركراون، ژماره‌یه‌كی زۆریان دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه و
به‌شێكیان به سزای یاسایی خۆیان گه‌یه‌ندراون.
له ساڵی 2014 كاتێك رێكخراوی
داعش رووبه‌رێكی زۆری له خاكی عێراق داگیركرد، چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه به سه‌دان
راهێنراو و قوتابی كۆلیژی سه‌ربازییان له بنكه‌ی مه‌شقی سه‌ربازی سپایكه‌ر له
باكووری شاری سەڵاحەدین كۆمه‌ڵكوژ كرد.
هــ. ب
PM:09:09:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1484
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت