گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه‌كرا
وێستگه نیوز -
سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بڕیاری دا گواستنه‌وه‌ی گه‌نم له‌نێوان پارێزگاكاندا قه‌ده‌غه بكرێت جگه له بارهه‌ڵگره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی.
فه‌ریق روكن محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌لبه‌یاتی سكرتێری عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند كه "فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان داوای له فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان و ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان و فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوور و سه‌رجه‌م ده‌زگا ئه‌منییه‌كان و سه‌رجه‌م بازگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی پارێزگاكان كرد رێگا به گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی به‌رهه‌می ناوخۆیی له‌نێوان پارێزگاكاندا نه‌ده‌ن".
فه‌ریق روكن محه‌مه‌د حه‌مید ئه‌لبه‌یاتی وتی: "بڕیاره‌كه بارهه‌ڵگره‌كانی وه‌زاره‌تی بازرگانی و كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی په‌یوه‌ست به‌و وه‌زاره‌ته كه راسپێردراون به گواستنه‌وه‌ی گه‌نمی هاورده‌كراو له به‌نده‌ری ئوم قه‌سر و گه‌نمی ناوخۆیی له‌نێوان پارێزگاكان ناگرێته‌وه".
سكرتێری عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند كه "پێوسته ئه‌و بارهه‌ڵگرانه به‌ڵگه‌نامه‌ی ره‌سمییان پێبێت كه بیسه‌لمێنێت سه‌ر به كۆمپانیای گشتی بازرگانی دانه‌وێڵه‌ن".
دووپاتیشیكرده‌وه كه "له‌گه‌ڵ ده‌ستكردن به وه‌رگرتنی گه‌نم له جوتیاران پێویسته رێگری له به‌قاچاغبردنی گه‌نم بكرێت".
PM:08:25:20/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1528
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت