ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ وه‌رده‌گرن


وێستگه‌ نیوز ـ

وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵی مووچه‌خۆران ده‌كاته‌وه‌ و هه‌فته‌ی داهاتوو چه‌ند وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌یه‌ك مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


به‌پێی ئه‌و خشتەیه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری ئاڕاستەی گەنجینەكانی كردووە تیایدا هاتووه‌: رۆژی یەكشەممە21ی نیسانی 2019، موچەی وەزارەتەكانی كارەبا، گواستنەوە و گەیاندن، پلاندانان، شارەوانی و گەشتوگوزار، كشتوكاڵ و ئاودێری، مووچەی دیوانی چاودێریی دارایی، مافی مرۆڤ، دەستەی ژینگە، كۆمسیۆنی ھەڵبژاردن، دەزگای مین، دەستەی وەبەرھێنان، دەستپاكی و ناوچە كوردستانییەكان دابەش دەكرێت.

ئه‌وه‌ش هاتووه‌:"رۆژی دوو شەممە 22ی نیسانی 2019، هەریەك لە وەزارەتەكانی پیشەسازی و بازرگانی، رۆشنبیری و لاوان، ئاوەدانكردنەوە، سەرۆكایەتی پەرلەمان، سەرۆكایەتی هەرێم و ئەنجومەنی وەزیران، لەگەڵ مووچەی خانەنشینانی پێشمەرگە دابەش دەكرێت و سێشەممەی داهاتووش خانەنشینانی مەدەنی مووچەكەیان بەسەردا دابەش دەكرێت، به‌مه‌ش كۆتایی به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌هێندرێت".

هــ. ر


PM:08:00:19/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 10972 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

زۆرترین خوێندراو