ئاگادارییه‌ك بۆ گه‌شتیاران و خاوه‌ن پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كان
گەشتیاران سەردانی دەرەچەی ئاوی سەرڕێژبوی بەنداوی دوکان دەکەن
وێستگه نیوزـ
قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان گه‌شتیاران و خاوه‌ن پڕوژه گه‌شتیاریه‌كانی ئاگاداركرده‌وه بۆ چه‌ند رۆژێك بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاوی به‌نداوی دوكان كه‌مده‌كه‌نه‌وه و شه‌قامی گشتیی گه‌شتیاریی قه‌زاكه‌ش ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌مه كاتییه، چونكه دواتر ئاستی زێیه‌كه ده‌چێته‌وه شوێنی پێشوی خۆی.
له ئاگادارییه‌كه‌دا قایمقامیه‌تی قه‌زای دوكان راگه‌یاندوه: دوای ئه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ده‌ریاچه‌ی دوكان به‌ڕێژه‌یه‌ك به‌رزبۆوه و به‌نداوی دوكانیش ناچاربوو بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو (تێریف) بۆ نزیك 1000 مه‌تر سێجا له‌چركه‌یه‌كدا به‌رزكاته‌وه به‌م هۆیه‌شه‌وه ئاستی ئاوی زێ یه‌كه به‌ڕاده‌یه‌ك به‌رزبۆوه‌ه ناچاربووین بۆ سه‌لامه‌تی گه‌شتیاران شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌ڕووی هاوڵاتیاندا داخه‌ین واته ڕێگای چوونه سه‌یرانگاكه له پرده نوێ یه‌كه‌وه بۆ پرده كۆنه‌كه.
ده‌شڵێت: له‌م كاته‌دا كه مه‌وسیمی گه‌شتیارییه‌و گه‌شتیارێكی زۆر روده‌كه‌نه شارۆچكه‌كه‌مان به‌تایبه‌ت له‌ڕۆژانی هه‌ینیدا ، ئاسته‌نگیه‌كی زۆر دروست ده‌بێ بۆ هاتووچۆی شۆفێران و هاوڵاتیان بۆیه وه‌كو قایمقامێتی قه‌زای دوكان داوامان له به‌ڕێوه‌به‌رێتی به‌نداوی دوكان كرد بۆ چه‌ن ڕۆژێك بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو كه‌مكه‌نه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی شه‌قامی گشتی گه‌شتیارییه‌كه به‌روی هاوڵاتیاندا بكرێته‌وه‌و كێشه‌و ئاسته‌نگی هاتوچۆ كه‌مبێته‌وه له‌شه‌قامه‌كاندا, ئه‌وانیش دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی سه‌رو خۆیان داواكه‌یان په‌سه‌ند كردین.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارییه‌كه‌دا هاتووه" له‌مڕۆوه هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ده‌توانن ئه‌و شه‌قامه به‌كاربێن وه‌ك ڕێگه‌ی جێگره‌وه بۆ تێپه‌ڕبوون یا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شتیاری، به‌ڵام پێویسته هاوڵاتیان و خاوه‌ن كه‌پرو پڕۆژه گه‌شتیارییه‌كانیش بزانن ئه‌م بڕیاره به‌شێوه‌یه‌كی كاتیه‌و هیچ كه‌ره‌سه‌و كه‌ل و په‌لێكی گه‌شتیاری نه‌به‌نه‌وه ئه‌و شوێنانه‌ی ئاو گرتوویه‌تیه‌وه چوونكه دواتر بڕی گلدانه‌وه‌ی ئاو و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاوی زێ یه‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌مان شوێنی پێشوو پێش هه‌ر زیادكردنه‌وه‌یه‌كیش هاوڵاتیان و گه‌شتیاران ئاگادارده‌كرێنه‌وه".
AM:10:09:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2604
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت