د.رێبوار کەریم: موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران گه‌یشتوه و حكومه‌ت ده‌ستی ده‌ستی به موچه‌خۆران ده‌كات
د.ڕێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سەربەخۆی کورد له پەرلەمانی عیراق
وێستگه نیوزـ
په‌رله‌مانتارێکی سەربەخۆی کورد له پەرلەمانی عیراق دڵنیایی دا لەوەی كه به‌غدا موچه‌ی مانگه‌كانی 1 و 2 و 3ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی ناردووه، به‌ڵام وەک خۆی دەڵێت "حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات به پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران و به‌تاڵانیان بردووه".
له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ژیار محه‌مه‌د له‌به‌شی كوردی ده‌نگی ئه‌مریكا، د.ڕێبوار كه‌ریم، په‌رله‌مانتاری سەربەخۆی کورد له پەرلەمانی عیراق باسی له‌باره‌ی هۆكاری دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و دڵه‌ڕاكوێی خه‌ڵك و موچه‌خۆران له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دووباره بڕینی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم كرد و وتی:"له ئێستادا په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی"مه‌عقول"دایه هه‌موو هه‌وڵێكیشمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێكنه‌چێت و به‌ره‌و پێش بچێت.
د.ڕێبوار له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: " پاش په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار كه وه‌زاره‌تی داراییه، بۆمان ده‌ركه‌وت كه موچه‌ی مانگه‌كانی(2،1 هه‌روه‌ها 3) نێردراوه بۆ هه‌رێم به‌ڵام ئێستا هه‌رێمی كوردستان سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كه، كه‌واته كوا موچه‌ی مانگه‌كانی یه‌ك و دوو؟ بۆیه ئه‌و بابه‌ته به‌و جۆره نیه ته‌نها به‌شه بودجه‌ی مانگی چوار نه‌گه‌یشتووه، له‌كاتێكدا هه‌رێم هێشتا موچه‌ی مانگی یه‌كی نه‌داوه، نه‌خێر ئه‌وه هه‌رێمه پاره‌ی موچه‌ی مانگی (3,2,1،)ی له بابه‌تی تردا خه‌رج كردووه.
وتیشی: ئێستا سه‌رقالی به‌دواداچونین بۆ ئه‌و پاره‌یه ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك زانیاریمان به‌ده‌ست بگات كه ئه‌و پاره‌یه دراوه به وه‌به‌رهێنه‌ران و له‌هه‌ندێك بابه‌تی تردا خه‌رج كراوه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌و هه‌واڵه ڕاست نیه كه‌ده‌ڵێن پاره له‌به‌غداده‌وه نه‌هاتووه به‌ڵكو به‌رده‌وام پاره له‌به‌غداوه ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم كراوه چیشمان به‌خه‌ڵك وتووه ڕاسته.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره کوردە وتیشی" ئه‌وه‌ی بیستومانه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و پاره‌یه دراوه‌ته وه‌به‌رهێنه‌ران به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه لێی دڵنیاین ئه‌وه‌یه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه له‌به‌غداده‌وه هاتووه له‌شتی تردا خه‌رج كراوه، سه‌رقاڵین تا دڵنیابینه‌وه له‌چیدا خه‌رج كراوه؟ ئه‌وه‌ش قبوڵ ناكه‌ین جارێكی تر یاری به‌چاره‌نوسی موچه‌ی میلله‌ته‌وه بكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه دێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه قابیلی هیچ ده‌ستكارییه‌ك نیه ناكرێت ئێمه لێی بێده‌نگ بین وه بێده‌نگیش نابین ."
سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراقی له‌وباره‌یه‌وه؟ د.ڕێبوار كه‌ریم رایگه‌یاند" له ئێستادا هه‌ڵوێستی حكومه‌تی عیراقینازانین به‌ڵام ئه‌و پاره‌یه پاره‌ی موچه‌ی خه‌ڵكه پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی تر هه‌ڵوێستی هه‌بێت یا قبوڵی نه‌كات بێگومان ئێمه لێره نوێنه‌ری خه‌ڵكی كوردستانین و ئێمه قبوڵی ناكه‌ین."
وتیشی" ئێمه ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه له‌وه‌زاره‌تی دارایی عیراقی ئه‌وان دڵنیاییان دا كه پاره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیان هی مانگی(3,2,1)ی ناردووه به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه گرفته حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ستی ده‌ستی ده‌كات به پێدانی موچه به‌فه‌رمانبه‌ران وهێشتا وه‌ڵامێكی "موقنیعیشیان"پێ نیه ئێمه هه‌وڵمانداوه كه په‌یوه‌ندی به به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه بكه‌ین به‌ڵام هێشتا وه‌ڵامێكی "موقنعیان" پێ نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و پاره‌یه بۆ كوێ چووه و بۆ دابه‌شی ناكه‌ن؟"
جه‌ختیشیكرده‌وه و وتی:" هه‌موو ڕێگایه‌كی یاسایی ده‌گرینه‌به‌ر به‌ڵام جارێ چاوه‌ڕێیی ئه‌وه‌ین بزانین ئه‌و پاره‌یه كه گه‌یشتینه ده‌رئه‌نجامی ورد له‌سه‌ر دیارنه‌مان و "به‌تاڵان بردنی" ئه‌و پاره‌یه بێگومان قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، چونكه ئێمه پاره‌مان هێناوه بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه موچه‌ی پێ ناده‌ن كوا؟ كه‌واته یا ده‌بێت پێمان بڵێن براوه بۆ كوێ یا ئه‌و پاره‌یه‌یان به "تاڵان" بردووه، چونكه كه پاره‌یه‌ك هاتبێته هه‌رێم و نه‌درابێت به موچه ئه‌ی به‌تاڵان نه‌براوه بۆ كوێ چووه؟ كه‌س نازانێت!"
له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئایا ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ده‌ینێڕێت به‌شی پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌كات بێ پاشه‌كه‌وت له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه‌كانیان؟ د.ڕێبوار كه‌ریم له‌وه‌ڵامدا وتی" به‌و پاره‌یه‌ی له كوردستان هه‌یه به‌ڵێ به‌زیاده‌وه".
ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا له ئێستادا، د.ڕێبوار كه‌ریم وتی" په‌یوه‌ندییه‌كان له ئاستێكی"مه‌عقول"دایه هه‌موو هه‌وڵێكیشمان بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌و په‌یوه‌ندییانه تێكنه‌چێت و به‌ره‌و پێش بچێت وه هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی خۆی ده‌ربڕیووه بۆ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ به‌غداد وه هه‌ردولا وایان ڕاگه‌یاندووه به‌یه‌كتر كه جیاواز ده‌بن له‌ڕابردوو كه ئه‌مه بۆ خه‌ڵكی كوردستان زۆر گرنگه بۆیه ئێمه هیوادارین هه‌موو كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غداد كۆتاییان پێبێت."
AM:09:24:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 11924
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت