موقته‌دا سه‌در: قۆپیه‌كردن هه‌ره‌س به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده ده‌هێنێت
وێستگه نیوزـ
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداری ده‌دات له گزی و قۆپیه‌كردن له خوێندنگاكان و ئه‌و كاره به هه‌ره‌سهێنانی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن داده‌نێت.
له جریوه‌یه‌كدا له هه‌ژماری تایبه‌تیی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر، موقته‌دا سه‌در، رابه‌ری ره‌وی سه‌در نوسیویه‌تی: "بۆ گه‌یشتن به قۆناغه پێشكه‌وتوه‌كان، زۆرێك ئێستاپشت به گزی و قۆپیه ده‌به‌ستن، بیانوه‌كه‌شیان ئه‌وه‌یه كوڕی شه‌هید یان موجاهیدێكن."
سه‌در ده‌ڵێت: زۆر جاریش ئه‌و كه‌سانه به هه‌مان بیانو داوای نمره‌ی زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر پێشیان نه‌درێت ده‌ست به خۆپیشاندان و ده‌ربڕینی جۆره‌ها ناڕه‌زایی ده‌كه‌ن.
رابه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداریی داوه و وتویه‌تی: "قۆپیه و گزیكردنی له خوێندنگه و ناوه‌نده ئه‌كادیمیه‌كان هه‌ره‌سهێنانه به پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێركردن".
AM:09:05:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1140
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت