بەفرێکی زۆر له كوردستانی باكور باریووە
وێستگەنیوز-
ماوەی دوو رۆژە بەفر و باران به تێكه‌ڵاوی له شاری ئاگری باکوری کوردستان و له به‌رزاییه‌كانی شاره‌كه‌ش به‌فر ده‌بارێت.
هەرچەندە ناوه‌ڕاستی مانگی نیسانه و پلەکانی گەرما لە هەندێ ناوچە بەرز دەبنەوە ، به‌ڵام هاوڵاتییانی شاری ئاگری دیمه‌نی سپی پۆشینی شاره‌كه‌یان ده‌بینن.
به‌م هۆیه‌وه شۆفێران به وریاییه‌وه ئۆتۆمبێله‌كانیان لێ ده‌خوڕن و ژماره‌یه‌كیشیان به‌فری سه‌ر ئۆتۆمبێله‌كانیان راماڵی.
تائێستا رێگای هاتوچۆی هیچ ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئاگری دانه‌خراوه، به‌ڵام تیمه‌كانی شارەوانی له ئاماده‌باشیدان بۆ كردنه‌وه‌ی هه‌ر رێگایه‌ك ئه‌گه‌ر دابخرێت.
AM:08:43:19/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت