سعودیە و عیراق رێککەوتننامەی هاوکاریی هەواڵگرییان واژوکرد

‌شا سەلمان و عەبدولمەهدی

وێستگەنیوز- 

وەزیری دەرەوەی عیراق ئاشکرایکرد، لەسەردانەکەی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ سعودیە ژمارەیەک ڕێكکەوتنی هاوکاریی ئەمنی و هەواڵگری لە نیوان هەردوولا واژۆکراوە.  

ئەمرۆ پێنچشەممە 18ی نیسانی 2019، محەمەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق بە کەناڵی ئەلعەرەبیەی راگەیاند، لەسەردانەکەیدا بۆ سعودیە، عادل عەبدولمەهەدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رێكکەوتنامەی تایبەت بە هاوکاریی ئەمنی وهەوڵگریی لە نێوان ریاز و بەغدا واژۆ کراوە. 

هه‌ر ئه‌مڕۆ عادل عەبدولمەهەدی لەگەڵ محەمەد سەلمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودیە کۆبووە، دواتر نوسینگەی عەبدولمەهەدی بەرنامەی دیدارەکەی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، لە دوای گفتوگۆی وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی هەردوولا، 13 ڕێککەوتن لە چەند بوارێکی جیاجیا و پرۆتۆکۆلێک لە نێوانیان هه‌ردوولا واژۆکراوه‌. 

رۆژی چوارشەممە 17ی نیسانی 2019، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق بە سەرۆکایەتی شاندێکی حکومی و بازرگانی سەردانی سعودیەی کرد و چاوی بە سەلمان عەبدولعەزیز، پاشای سعودییە و محەمەد سەلمان، شازاده‌ی جێنشینی سعودییە و ژمارەیەک لە بەرپرسانی تری ئه‌و وڵاته‌ کەوت، هەریەک لە وەزیرانی دەرەوە و نەوت و کارەبا و بازرگانیش یاوەریی عەبدولمەهدی دەکەن.


PM:11:51:18/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1072 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو