ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا دوو داواكاریی ئاكپارتیی ره‌تكرده‌وه
وێستگه نیوزـ
ده‌سته‌ی باڵای سەربەخۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا دوو داواكاری پارتی دادوگه‌شه‌پێدانی ده‌سه‌ڵاتدار (ئاكپارتی) ره‌تكرده‌وه و له‌به‌رامبه‌ریشدا پارتی دیموکراتی گەلان (هه‌ده‌په)ی پەسه‌ندکرد.
ئاكپارتی دوو داواكاری ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان كردبوو، یه‌كه‌میان له‌ڕێگه‌ی تانه‌ی نائاساییه‌وه داوای ئه‌نجامدانەوەی هه‌ڵبژاردنی له ئیسته‌نبوڵ و چه‌ند شار و شارۆچكه‌یه‌ك له باكوری كوردستان كردبوو،دوه‌میشیان داوایكردبوو، له جێگەی ئه‌و كاندیده هه‌ڵبژێردراوانه‌ی هه‌ده‌په كه ناوه‌كانیان له لیستی دورخراوه‌كانی باری نائاساییدا هه‌بووه، كاندیده‌كانی ئاكپارتی بكرێنه سه‌رۆك شاره‌وانی.
له به‌رامبه‌ردا هه‌ده‌په‌ش دوو داواكاری ئاراسته‌ی ده‌سته‌كه كرد بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو داواكارییەکەی ئاكپارتی.
رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی نیسانی 2019، ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن داواكارییه‌كانی ئاكپارتی ره‌تكردنه‌وه و بڕیاریدا هه‌ڵبژاردن دوباره نه‌كرێته‌وه و له جێگەی كاندیده هه‌ڵبژێردراوه‌كانی هه‌ده‌په كه به‌ڵگه‌نامه‌ی ده‌ستبه‌كاربونیان پێنه‌دراوه، كاندیده‌كانی ئاكپارتی نه‌كرێنه سه‌رۆك شاره‌وانیی، بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و کێشەیەش له ده‌رگای دادگای ده‌ستوری ده‌درێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیارانی ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردن رێگەی دابوو ئه‌و كاندیدانه‌ی هەدەپە خۆیان كاندید بکەن، بەڵام دوای هەڵبژاردن ئاک‌پارتی داوای کرد ئەوانەی پێشتر لە کارەکانیان دووخراونەتەوە رێگه‌یان پێ نه‌درێت ببنە سەرۆک شارەوانی، ئەوەش گرفتی دروستکردوە، بۆ ئەو مەبەستەش دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکان داوای بڕیاری دادگای دەستوری دەکات.
PM:11:35:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1336
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت