کیم و پوتن كۆده‌بنه‌وه
کیم و پوتن
وێستگه نیوزـ
بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا کیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكور سه‌ردانی مۆسکۆ بكات و له‌گه‌ڵ هاوتا روسییه‌كه‌ی كۆببێته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه رۆژی پێنجشه‌ممه 18ی نیسنای 2019 بڵاویكردوه‌ته‌وه، كۆشكی كرملن ئاشكرایكرد كه له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا كیم جۆن ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوری سه‌ردانی مۆسكۆ ده‌كات و له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتن، سه‌رۆكی روسیا كۆده‌بێته‌وه.
كۆشكی كرملن هیچ وردەکارییەکی لەسەر کۆبونەوەکەی نێوان پوتن و کیم ئاشكرا نكردوه، بەڵام وتویەتی چەند مانگێکە ئەم پلانە دانراوە.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كۆشكی كرملن دوای ئه‌وه دێت كه کۆریای باکور ئاشكرایكرد چەکی نوێی تاکتیکی بە کڵاوەی بەهێزەوە تاقیکردوه‌تەوە، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه كه دمیتری پیسکۆڤ، وتەبێژی کرملن پێشتر رایگەیاندبوو فیۆنا هیل، راوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمریکا لەگەڵ یوری یۆشاکۆڤ-ی هاوتا روسییەکەی لە مۆسکۆ کۆبوه‌تەوە.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندوه كه ستیڤن بەیگەم، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کۆریای باکور لە مۆسکۆ بووه.
كۆبونه‌وه‌ی كیم و پوتن دوای دوو كۆبونه‌وه‌ی نێوان کیم و دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا دێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك بەشێک لە هەوڵەکان بۆ چەکداماڵینی کۆریای باکور له چه‌كی ئه‌تۆمی، بەڵام هیچ کام لەو هەوڵانە سەرکەوتوو نەبون.
PM:11:16:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 1404
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت