پێشبینیی كه‌شناسیی هه‌رێم بۆ بارانبارینی ئه‌مشه‌و


وێستگه‌ نیوزـ

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان پێشبینی ده‌كات ئه‌مشه‌و ئاسمان نیمچه‌ هه‌ور بێت و له‌ هه‌ندێك ناوچه‌ش باران ببارێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاندوه‌ كه‌ ئەمشەو 18ی نیسانی 2019، ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوردا ده‌بێت. 

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ پێشبینیشی كردوه‌ باران لە ناوچەکانی‌ باشور و ڕۆژهەڵات و ناوەڕاست و هەندێک لە ناوچە شاخاویەکانی‌ هەرێم ببارێت و لە هەندێك شوێنیش هەورە تریقەی‌ لەگەڵدا بێت.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی بڕی بارانبارینی ماوه‌ی 12 كاتژمێرری رابردووی ناوچه‌ جیاجیاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ به‌مجۆره‌ی خواره‌وه‌یه‌:

هەولێر 2.1 ملم 

پیرمام 0.4 ملم

سلێمانی‌ 0.1 ملم

چەمچەماڵ 0.2 ملم

دهۆک 0

زاخۆ 0.2 ملم

بامەرنێ 0.2 ملم

بارزان 0.2 ملم

سیدەکان 0.8 ملم

دوکان 0.2 ملم

کەرکووک 2.4 ملم

خورماتوو 4.2 ملم


PM:08:37:18/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 8100 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو