د.به‌رهه‌م ساڵح و هادی عامری جه‌خت له‌سه‌ر بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌نه‌وه‌

‌هادی عامری و د.بەرهەم ساڵح

وێستگه‌ نیوزـ

سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی له‌ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كرد و هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی كرده‌وه‌.

سایتی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری عیراق بڵاویكرده‌وه‌، ئەمرۆ پێنجشەممە 18ی نیسانی 2019، د.به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق پێشوازیی له‌ هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح كردوه‌.

به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كه‌، سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانیی فه‌تح، سەبارەت بە دوا گۆرانکارییە ئەمنی و سیاسییەکانی وڵات و ناوچەکە گفتوگۆیان کردوه‌ و جه‌ختیان له‌  لەیەکڕیزیی نیشتمانی و بنبڕكردنی گەندەڵی كردوه‌ته‌وه‌.

هه‌رله‌ دیداره‌كه‌دا، هه‌ردوولا ته‌ئكیدیان له‌سه‌ر لە ئاوەدانکردنەوەی ناوچە رزگارکراوەکان و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە پێویستەکان بە ھاوڵاتیان بێ جیاوازی كرده‌وه‌..


PM:06:53:18/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 1552 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت