تره‌مپ پێشنیازی پۆستێكی باڵا بۆ ئیڤانكای كچی ده‌كات
وێستگه نیوز -
ئیڤانكا تره‌مپ راوێژكاری كۆشكی سپی، رایگه‌یاند كه سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی باوكی لێی پرسیووه ده‌یه‌وێت ببێت به سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌ڵامدا وتویه‌تی "به كاره‌كه‌ی خۆم رازیم".
له میانی گه‌شته‌كه‌ی بۆ ئه‌فریقا كه ده‌ستپێشخه‌ری خۆشگوزه‌رانی و گه‌شه‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی ژنانی لێ ئه‌نجام ده‌درێت ئیڤانكا تره‌مپ به په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌سۆشییه‌یتد پرێسی راگه‌یاند كه "سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ-ی باوكی لێی پرسیووه ئایا ده‌یه‌وێت ببێت به سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی له وه‌ڵامدا وتوویه‌تی گرنگی به‌و كاره ناده‌م و به كاره‌كه‌ی خۆم رازیم".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه رۆڵی هه‌بووه له‌وه‌ی راوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، ده‌یڤید ماڵپاسس بۆ سه‌رۆكایه‌تی بانكی نێوده‌وڵه‌تی كاندید بكرێت.
له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ش كه ئایا باوكی پێشنیازی كارێكی دیكه‌ی بۆ ئه‌و كردووه، ئیڤانكا وتی: "ئه‌وه له نێوان خۆمان ده‌مێنێته‌وه".
دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، ده‌یڤید ماڵپاسس راوێژكاری كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، كاندید كردبوو بۆ سه‌رۆكی بانكی نێوده‌وڵه‌تی.
میدیاكانی ئه‌مریكاش بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان كردبوو كه ستیڤن منوچین وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا، و ئیڤانكا تره‌مپ پێشنیازیان بۆ دۆناڵد تره‌مپ كردووه ده‌یڤید ماڵپاسس كاندید بكات بۆ ئه‌و پۆسته.
PM:06:05:18/04/2019
ئه‌م بابه‌ته 2988
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت