رۆژی یەك شەممە بە پشوی فەرمی راگەیاندرا


وێستگە نیوز-

رۆژی یەكشەمەی داهاتوو لەچەند پارێزگایەكی عێراق پشووی فەرمی دەبێت ، بەڵام هەرێمی كوردستان ناگرێتەوە.

ئەمڕۆ پێنج‌شەممە میدیا عیراقیەكان بڵاویانكردووەتەوە "رۆژی یەكشەممە لەهەفتەی ئاییندە بەبۆنەی یادی نیوەی شەعبان پشووی فەرمی دەبێت لەهەریەكە لە پارێزگاكانی (میسان و كەربەلاو بەسراو موسەننا).

ساڵانە بۆ یادی لەدایك بوونی (ئیمام مەهدی) پێشەوای دوانزەیەمی شیعەكانی عێراق و جیهان، بەم بۆنەیەوە شیعەكانی جیهان ئەوان ڕوودەكەنە شاری كەربەلاو بەم هۆیەشەوە دەوامی فەرمانگە حكومیەكان رادەگیرێت.

سەرچاوەیەك لەحكومەتی هەرێم بەمەوداپرێسی راگەیاند" هیچ ساڵێك لەهەرێم ئەم رۆژە پشوو نەبووە ، بۆیە ئەمساڵیش هەرێم ناگرێتەوە".

هــ. ب


AM:10:31:18/04/2019


ئه‌م بابه‌ته 114612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو